ئارتۆر ڕامبۆ جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه..
شاعیری فه‌ره‌نسی، ئارتۆر رامبۆ
6 ساڵ لەمەوپێش
نووسینی/ به‌رهه‌م مسته‌فا
قازانجکردنی بڕێکی که‌م له پاره بۆ فلیمی (خۆرگیرانی ته‌واو ) (total eclipse film)
که ده‌رباره‌ی ژیانی شاعیری ناودار ئارتۆر رامبۆ بوو و ساڵی ١٩٩٥ به‌رهه‌مهێنرا و بڕه‌که‌شی (٣٤٠ هه‌زارو ١٣٩ دۆلاربوو) داده‌نرێت به که‌مترین قازانج بۆ فلیمێکی جیهانی به به‌راورد به فلیمه‌کانی تر که هه‌ندێکیان ڕێژه‌ی قازانجیان ده‌گاته نیو ملیار دۆلار. لێره‌وه ئاشکرا ده‌بێت که پێش نزیکه‌ی ١٤٠ ساڵ شاعیری فه‌ره‌نسی (ئارتۆر رامبۆ) بڕیارێکی گرنگیدا که هه‌ڵهات له دنیای شیعر‌و شاعیران و زانی ئه‌و خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت گه‌ر له‌و زۆنگاوه‌دا بمێنێته‌وه‌و به‌شیعر دڵنه‌وایی خۆی بکاته‌وه. ره‌نگه هه‌مان فاکتۆریش بێت وای له ژنه‌که‌ی (دۆن به‌رنارد)ی شاعیریش کرد باش له‌م خاڵه تێبگات و بزانێت که ئه‌مه ره‌نگه جۆرێک بێت له مه‌ینه‌تی، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ ساتی هاوسه‌رگیریدا داوای له (دۆن به‌رنارد) کرد، واز له نووسینی شیعر بهێنێت، ئه‌مه له کاتێکدایه دۆن بۆ جارێکیش هه‌ڵبژێدرا به باشترین شاعیری ساڵ!
دۆن به‌رنارد
ئه‌فلاتۆنی فه‌یله‌سوفیش بێ هۆ نه‌بوو له کۆماره نموونه‌ییه‌که‌یدا، جێی شاعیرانی نه‌کرده‌وه‌و هێمایهکیشی پێنه‌دان. مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه ئه‌وه نییه له رۆڵی شاعیر که‌م بکرێته‌وه یان به‌های شیعر به سوک ته‌ماشا بکرێت، هێنده‌ی ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌یه که تا چه‌ند ئێمه خۆمان فریو ده‌ده‌ین، کاتێ وا تێبگه‌ین به شیعر ده‌توانین جیهان بگۆڕین، یان شاعیرێتیمان بکه‌ینه ناسنامه‌و شانازی پێوه بکه‌ین. کاتێک واقیعی حاڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ده‌بینین شته‌کان زۆر پێچه‌وانه‌ن و زۆرجار ئێمه نامانه‌وێت دان به‌و ڕاستییانه‌دا بنێین. بێفرۆشیی کتێبی شیعریش له بازاڕی کتێبی کوردی‌دا، هه‌ر جۆرێکه له‌و فه‌رامۆشکردنه‌ی خوێنه‌ران و به هێند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م ژانره له لایه‌ن زۆرینه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م گوتانه ره‌نگه هه‌ندێک له شاعیران دڵگیر بکات، به‌س ئه‌مه راستییه‌که‌و ده‌بێت بگوترێت، مه‌رجیش نییه هه‌میشه راستییه‌کان به‌پێی خواستی ئێمه بن.
به‌ڵام کاتێک چاوم به دوا شیعری کتێبه شیعریی (ئه‌زموونێکی جیاوازی شیعر)ی شاعیر سۆران محمه‌د دا که‌وت به ناونیشانی (ڕامبۆی یاخی)، بینیم شیعر نه‌شئه‌ی گیانی شاعیر و خوێنه‌ره‌و هه‌روه‌ها ناوبانگیش. گه‌ر له زه‌مه‌نێکیشدا به هێند وه‌رنه‌گیرێ، ئه‌وا سات و کاتی خۆی دێت خه‌ڵکانیک به په‌رۆشه‌وه له دووی شیعره ره‌سه‌نه‌کان عه‌وداڵ ده‌بن. ده‌گونجێت ئه‌م شیعره سیناریۆیه‌کی نوێی هونه‌ریی دیوێکی تر و قۆناغێکی تری ژیانی رامبۆ بێت، یان نووسینه‌وه‌ی بایۆگرافی شاعیر بێت به جۆرێکی جیاوازتر. هه‌رچه‌نده ئارتۆر رامبۆ کاریگه‌ریی له سه‌ر زۆر شاعیر جێهێشتووه، به‌س تائێستا بۆ یه‌که‌مجاره له دنیای شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا، ده‌قێکم پێشچاو بکه‌وێت سه‌رتاپا له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره نووسرابێت.
له‌خۆم پرسی، بۆچی ده‌بێت ئه‌و شیعره دوا شیعر بێت له‌و کتێبه‌دا که ژماره (١٩)یه، زۆر گه‌ڕام له ناو ده‌قه‌که‌دا تاکو له دوا دێڕدا وه‌ڵامه‌که‌م ده‌سخست. ئه‌و دێڕه‌ی به چه‌ند خاڵێک کۆتایی هاتووه‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ته‌واوکردنی ئه‌و ده‌قه بۆ خوێنه‌ر جێماوه:
‹ له‌قوڵایی
بیابانه کاکی به کاکییهکان.....›
یان به مانایه‌کی تر دوای ئه‌وه‌ی ئارتۆر رامبۆ قاچه‌کانی له ده‌ستده‌دات و ئه‌مجاره به جۆرێکی جیاواز دێته‌وه‌و ده‌بێته باڵنده‌یه‌ک و ده‌فڕێت و ده‌گاته بیابانه کاکی بهکاکییهکان.... ئیتر چۆن به‌سه‌رهاته‌که‌ی ته‌واو ده‌که‌یت و چاوه‌ڕوانی چ کۆتاییه‌ک ده‌که‌یت؟ یان هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت؟ به تایبه‌تی لێره‌دا که شاعیر ئاخاوتن له‌گه‌ڵ گیانی شاعیردا ده‌کات، به‌و مانایه‌ی ئاماژه‌کان مادی نین هه‌رچه‌نده باس له (رۆژهه‌ڵاتی ناوین) و (مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی به‌لقیس) و (دارستانه‌که‌ی شاڕڵفیل) و (ده‌ریای سوور) کراوه، به‌ڵام ئه‌و گیانه‌ی لاشه درێژبووهکهی ناو سندوقێکی دارینه، له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و وه‌ک بولبولێکی ده‌نگخۆش له‌سه‌ر ڕێگا دووره‌کانی ژیان ده‌خوێنێ و هیچ کۆت و پێوه‌ندێک ناتوانن بیبهستنهوهو ئه‌ویش چاوی زیته‌ی بێت له ته‌ماشاکردنی خواردنی لاشه‌ی له‌لایه‌ن میکرۆب و ڤایرۆسه‌کانی ژینگه‌ی ژه‌نگاوی و قهوزهگرتوو و ناته‌ندروست.
ره‌نگه ئه‌م گرنگییه‌ی کۆچ و هه‌ڵهاتن بێت وای له شاعیرێکی ناوداری عه‌ره‌ب کردبێت، بڵێت کلی چاو تا کۆچ نه‌کات و ته‌نی خاک جێنه‌هێڵێت، ناخرێته بان چاو و ئه‌و قه‌دره‌ی پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ها شێر تا بێشه جێنه‌هێڵێت دڕ نابێت، بووخورد تا له زه‌مین کۆچ نه‌کات بۆنی خۆش نابێت.
پێش ١٤٠ ساڵ (ئارتۆر رامبۆ) بڕیارێکی گرنگیدا که هه‌ڵهات له دنیای شیعر‌و شاعیران
ئه‌وهاش بۆمان ده‌رده‌که‌وێت و تێده‌گه‌ین تا چه‌ندێک باسی هه‌ڵهاتن و ڕۆشتن و فڕین له‌م شیعره‌دا پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه، به‌م هێنده‌یه شیعره‌کانی شاعیر له‌م ده‌قه‌دا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه، که‌واته ئایا ئه‌و به‌شه‌ی دووه‌می ژیانی رامبۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی ٢١ ساڵیدا واز له شیعرنووسین ده‌هێنێت، ناکرێت بڵێین جۆرێکی تره له شیعر؟ ناکرێت بڵێین جێبه‌جێکردنی ژیانی شیعره‌کانیه‌تی به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی؟!
هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته‌ش لای رامبۆ و له کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وسای باوی ئه‌ودا هێزی بازرگانی و مادده جڵه‌وی زۆرانهکانی گرتبووه ده‌ست و که‌چی لێره‌شدا که جارێکی تر رامبۆ له شێوه‌ی باڵنده‌دا دهفڕێتهوهو ده‌چێته‌وه بۆ شوێنی یاده‌وه‌رییه‌کانی و هیچ ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵنابژێرێته‌وه جگه له یاخیبوون نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی لێره‌دا ون و جیاوازه کۆچکردنه به‌ره‌و خۆر. بۆچی وڵاتی خۆر، یان رۆژهه‌ڵاتی ناوین؟! مه‌گه‌ر ئێستا لێشاوی کۆچه‌کان به پێچه‌وانه‌وه و به‌ره‌و رۆژئاوا‌و وڵاتی سه‌رما نین؟ ئایا ده‌بێت سۆز هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دا مابێت و نه‌مردبێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دروست بێت که گوێگرانێک هێشتا مابن بۆ شیعر؟ یان ئه‌وێ چه‌قی زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌ی شارستانییه‌کانه و دان نان به‌م راستییه‌شدا له ویژدانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
خۆر له ئه‌مریکای لاتینی سیمبوڵێکی گرنگ بووه‌و ته‌نانه‌ت رۆژمێری به‌ردی خۆریان هه‌یه و (ئۆکتاڤیۆ پاز)ی شاعیری جیهانی شیعرێکی له‌وباره‌وه هۆنیوه‌ته‌وه. نه‌ک خۆر به‌س سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌شه‌و پێست ده‌پارێزێت له میکرۆب و هه‌روه‌ها (ڤیتامین دی) به ئێسک ده‌به‌خشێت و سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌و به‌رهه‌مهاتنی میوه‌و به‌روبوومه جیاوازه‌کانه، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی وزه‌ی ناخ و به‌خته‌وه‌ریی ده‌روونیشه.
پاشتر ئه‌و پرسیاره‌م لا گه‌ڵاڵه بوو، بۆچی شاعیر زاراوه‌ی قوڵایی بیابان و پاشان کاکی به‌کاکی هه‌ڵبژاردووه واته چۆڵ؟ ئایا ئه‌مه تیشکخستنه سه‌ر تاکڕه‌وی شاعیر و جیاوازی ئه‌ونییه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟ ئایا بیابانیش هه‌ر وه‌کو قوڵایی ده‌ریاکان پڕ نهێنی و عه‌شق نییه؟ ئه‌مه‌یه خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی پاشمۆدێرن له قۆناغه‌کانی پێش خۆی، به‌وه‌ی بایه‌خ به تاکڕه‌وی و ته‌نیایی مرۆڤ و ئازای ره‌های هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دات.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و ده‌قه‌دا زۆر پرسیار به کراوه‌یی جێده‌مێنێت، به‌ڵام ده‌شگونجێت ئاماژه‌دانی شاعیر به‌و خاڵانه‌و نووسینه‌وه‌ی ژیانی رامبۆ دوای ئه‌وه‌ی جارێکی تر دێته‌وه ئا به‌و جۆره، هاوته‌بایی و هاوڕاییه‌ک بێت له‌لایه‌ن خودی (نووسه‌ری ده‌قه‌وه) بۆ (ده‌ق بۆنووسراو) که ئارتۆر رامبۆی شاعیره. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که شیعر یه‌ک جیهانه‌و هه‌ر یه‌ک زمانیش هه‌یه بۆ تێگه‌شتنی شاعیره‌کان له یه‌کدی ئه‌ویش (زمانی شیعره).