بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان

عومەری حاجی عنایت

5 ڕۆژ لەمەوپێش



عومەری حاجی عنایت

کهم تا زۆر  مێژوى دوورو نزیکى شۆڕشهکانى گهلى کوردستانم خوێندووهتهوه، تاووتوێی، سهرکهوتن و نوشستهکانیم کردووه، مێژووى پڕ کارهسات و نههامهتى سهد ساڵى رابووردوو، سهرنویشته تراجیدیهکانى شۆڕشهکانى  شێخ عوبیهدوڵاى نههرى، سمایل خانى سمکۆ، شێخ عهبدولسهلامى بارزان، قازى محهمهد، شێخ مهحمود، مهلا مستهفاى بارزان، قاسملۆ، شهرهفکهندى، ئوچئالان، جهلال تاڵهبانى و دواجار نهوشیروان مستهفا مرۆڤى کورد لهخهمدا خهفه دهکات ( زۆربهى ئهو شۆڕشانهو پێشهواکانیان، به پیلان و خهنجهرى نامهردانهى پشتهوه لهلایهن دوژمنانهوه کۆتاییان هاتووه)  راسته رابهرانى شۆڕشهکانى کوردو دهستهو تاقمهکانیان، خاڵى نهبوون لهههڵه و خۆشباوهڕى و ساویلکهیی و ههندێ جار ترسنۆکی، بهڵام مێژووى رووداوهکانى خهباتى  سهد ساڵهى گهلى کورد لهژێر سایهى ئهواندا، بۆ وهدهستهێنانى مافه رهواکانى گهلهکهمان،  دژى رژێمه یهک لهدواى یهکهکانى  تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا بهڕوونى پێمان دهڵێن، دهسهڵاتدارانى ئهم سێ وڵاتهو ئهوانهى نزیکبوون لهههرهمى دهسهڵاتهکانیان،  بۆ یهک چرکهش نهک لایهنگریان لهمافهکانى گهلى کورد نهکردووه، بهڵکو تا سهر ئێسک دوژمن بوون، ئامانجیان سڕینهوهى مێژوو، کلتور، دیمۆگرافیاى کوردستان و پاکتاوکردنى گهلى کوردو داگیرکردنى خاکهکهى بووه، به پیلانى بێئهخلاقانه، کۆتاییان بهجوڵانهو شۆڕشهکانیان هێناوه.

من دهمهوێ بپرسم ( ئێوه وهک پارتى دیموکراتى کوردستان) دواى ئێوهش له یهکێـتى نیشتمانى کوردستان،  پاش راپهڕینى ساڵى 1991 لهسهر چ بنهمایهک ههموو هێلکهکانى کوردستانتان خسته سهبهتهى تورکیاو ئێران؟ بۆچى و لهپێناو چیدا سهرنویشتى خۆتان و گهلى کوردتان سپارده تورکهکان و فارسهکان؟ ئایا شکستهکهى ساڵى 1975 نهبووه وانهیهک بۆتان؟ ئهى نهوتراوه (نابێت مرۆڤ لهکونێکدا دوو جار مار بیگهزێ) گریمان تا رووخانى رژێمى بهعس و رێکهوتنتان لهگهڵ بهغدا، دۆخى جوگرافى و ئابورى کوردستان جۆرێک لهبیانوى بهئێوه داوه ههنگاو گهلێکى لهم جۆره ههڵبگرن، ئایا ئیتر کاتى ئهوه نههاتووه خۆتان له کۆتوبهندو کۆیلایهتى ئهم دوو رژێمه قوتار بکهن؟!

لهم ماوهیهدا ههر چوار بهشهکهى کتێبى (بارزانى و بزوتنهوهى رزگاریخوازى گهلى کورد)م خوێندهوه، دیاره ئێوهش لهناوهڕاستى شهستهکانهوه شانبهشانى مهلا مستهفا بارزانى باوکتان خهباتتان دژى  رژێمه یهک لهدواى یهکهکانى عێراق و رژێمهکانی تورکیاو ئێران و سوریاش کردووه، ئهو رژێمانهى که باوکت بۆ یهک چرکهش متمانهى پێنهکردون، دواجار لهجهزائیرهوه خهنجهرى نامهردیان لهپشتى گیرکردو کۆتاییان بهشۆڕشى ئهیلول هێنا، ئهم متمانهپێکردنهى پارتى بهتورکیا لهکوێوه هات؟ لهکوێدا لهگهڵ رێبازو بۆچوونهکانى مهلا مستهفاى بارزاندا یهکدهگرێتهوه؟ بارزانى و سهرجهم ئهو سهرکردانهى لهسهرهوه ناوم هێناون کاتێک که دوژمن تهنگهتاوى کردون و ئهڵقهى گهمارۆى لهسهریان بهرتهسک کردووهتهوه، پهنایان بۆ چیا سهخت و سهرکهشهکانى کوردستان بردووه، باوهڕیان بهوه ههبووه، چیاکان دوا سهنگهرى ئهوانن، تا چیا مابێت ئهوانیش دهمێنن و خهبات بهردهوام دهبێت، کاتێک چیاکانتان بهدهستهوه بوو، ئومێدى گهڕانهوه و رزگارى شارهکان دهمێنێ، ئهگهر چیاکانتان له دهستدا، ئهو دهسهڵاتهى لهناو شارهکاندا بونیاتتان ناوه، لهرزۆک و کاتى دهبێت، شارهکان پارویهکى نهرم دهبن بۆ دوژمنان. 

ئهو شوێنانهى شۆڕگێڕانى کوردستانى سهردهمى شۆڕشهکانى بارزان و شۆڕشى نوێ و شۆڕشى گوڵان  لهماوهى نزیکهى یهک سهدهدا  کردبوونیانه پهناگاو سهنگهرى بهرگرى، ئێستا لهژێر پۆستاڵى جهندرمهو جاش و تیرۆریسته عهرهبهکانى سوریاو لهژێر رهحمهتى فڕۆکهکانى سوڵتان ئەردۆغانى دوژمنى سهرسهختى کورداندایه، لهبادینان و خواکوڕک ئهنفالى کوردان  لهسهر دهستى ئەردۆغانى براى موسڵمانان بهڕێوه دهچێ، چیاکانى مهتین و گاراو ئاگری و خواکوڕک و شیرین و کانى ماسێ ، قهندیل و ئاسۆس بوونهته بهشێک لهقهڵەمڕهوى، تورکهکان، چاویان لهخاکى کوردستانه؟

بهکۆتایی هاتنى رێکهوتنى سهد ساڵهى پهیمانى لۆزان، دهیانهوێ دهسهڵاتى خۆیان بهسهر ئهو ناوچانهدا بۆ ههتاههتایه بسهپێنن، بیانوهکهیان هێزى پهکهکهیه، بهڵام واقیع وامان پێناڵێ، سهرنجى عهفرین و ئهسکهندهرونه و قوبرسى تورکى بدهن، گهریلاى لێنیه، ببینن چۆن چڕنوکیان لێگیر کردووه، چاویان له بهنغازى لیبیاو خاکى سوریا، ویلایهتى موسڵ و کهرکوکه، بهخهیاڵى زیندوکردنهوهى قهڵهمڕهوى ئیمپراتۆریهتى عوسمانییهوه دهخهون و ههڵدهستنهوه، شهڕى چاڵه نهوتهکان دهکهن، ئێوه له من باشتر سروشتى ئهردۆغان، دهزانن بهڵام پهیوهستى ئابورى گرێبهستى پهنجا ساڵهو بهرژهوهندى ماددى و کورسی دهسهڵاتى بنهماڵهکانتان، ئێوهیان بێدهنگ کردووه، من بێگومانم کاتێک جهستهى کوردستان لهبن پێی  گڵاوى داگیرکهراندا ههنجن ههنجن دهبێ دهمارهکانى لهشتان راستدهبنهوه، فشارى خوێنتان لهسهروو چاوتانهوه سهردهکات، غیرهتى کوردایهتیتان زیاتر دهبزوێ، ئهو سهنگهرهى سهرکردهکانى کورد لهو چیا سهرکهشانه لهدوژمنیان گرتبوو، ئێستا ژاندارمى تورک پشتیان پێوه داوه، لولهى تفهنگهکانى ئهوان لهوێ نهماوه، لهبرى بڕنهوه درێژهکهى بارزانى و کڵاشینکۆفهکهى مام، رهشاش و قهناصى کورد کوژهکان لهوێوه چهخماخه دهدا و گرمهو ناڵهى دێ، شاخ و ههردوو دۆڵهکانى خواکوڕک ( ئهو خواکوڕکهى ئێوه داستانى قارەمهنیتان دژى بهعس تێدا تۆمارکرد، هێشتا خوێنى پێشمهرگهکانى ئێوه بهسهر تاشه بهردهکانیهوه رهنگدهداتهوه) ئێستا بهخوێنى گهریلاى کورد سوور ههڵگهڕاوه، دارو درهختى ئهتک ئهکرێ، خوێنى سپى لهجهستهى دارهبهندو مازوو، داربهڕووهکانى ئهچۆڕێ، ئهزانى بۆ؟! چونکه ئێوه پشتتان لهچیا کردو رووتان لهشار، ئهى نازانن شارى بێ شاخ، وهک سهنگهرى بێ پێشمهرگه وایه؟ وهک چهکى بێ گولهی دهستى پێشمهرگه وایه، جگه لهوهى خودکوژى بکات یان جامانهکهى داگرێ و بیخاته سهر لولهى تفگهکهى و ئاڵاى تهسلیم بوونى پێ بهرزکاتهوه سودێکى نابێ، ئاى چ ئازار بهخشه بهرزکردنهوهى پهرچهمى تهسلیمبوون، ساڵى 1975 که لولهى چهکهکهى دهستمان سهرهو خوار کردهوه، ئاڵاى سپیمان لهههردوو دیوى ئێران عێراق بهرزکردهوه، مردن زۆر زۆر لهوه خۆشتربوو، خۆ دهزانن بۆچى تهسلیم بووین؟ چونکه ههموو هێلکهکانى شۆڕشى ئهیلولتان له سهبهتهکهى شاى گۆڕبهگۆڕ نابوو، ئهویش ناکهس بهچه دهرچوو، ئهى ئێستا بهرهو کوێ دهچین؟ کاتێک ههموو هێلکهکانى دهستتان له سهبهتهى فارس و عهجهمدا کهڵهکه کردووه، بێگومان نسکۆى ئهمجارهمان ئاسانتر دێ بهدهستى دوژمنانەوه و به سوێتره بۆ کوردان، ( لهگهڵ رێزم بۆ بارى سهرنجى ئێوه لهسهر گهریلا) ئێوه دهزانن بوونى گهریلا له قهندیل زۆر باشتره لهبوونى تیرۆریستهکانى بهرهى نوسڕهو ئهنسار ئهلشام و جهندرهمهى تورک و لیواکهى سوڵتان مورادو جاشهکانى ئهردۆغان. نابێ لهو راستییه خۆتان نهبان بکهن که گهریلا و شهرڤان قوڵایی ستراتیجین بۆ ئهزموونى ههرێمى باشوور، گهر ئهوان لهوێنهبن سوپاى تورک تیرۆریستهکان، خواکوڕک و مهتین گاراتان لێدهکهنه تۆرابۆرا، ئهگهر گهریلا گۆشتیشمان بخوات ئێسکمان ناشکێنێ، بهڵام نهوه زۆڵهکانى سوڵتانهکانى عوسمانى، ئهوانهى له مهغۆلستانهوه هاتن و بوونه میراتگرو سهردارى گهلانى ناوچهکه، پێش ئهوهى کهڵبهیان له شلکهى رانمان گیربکهن کهلهى سهرمان دههاڕن، شهرهف و ناموسمان ئهتک ئهکهن، بههۆى سیاسهتى ههڵهى زیاتر لهنیوهى سهدهى رابووردوتان دروست سی ساڵى حوکمڕانى بێڕکابهرى (پارتى بهتایبهت و یهکێـى دواى ئهو) ههرێمى کوردستانتان رووهو ههڵدێرو نسکۆیهکى ترسناک کردووهتهوه، سهرنجى ئاستى جیاوازى ژیانى تاکى کوردو بهرپرسهکان و سهرمایهدارهکانى سایهى حزبهکانتان بدهن، یهک بۆ ملیۆن زیاتره، خهڵکى کوردستان ههموو شتێکى لهئێوه قهبوڵکرد بهمهبهستى پاراستنى ئهزمونه تاقانهکهى کوردستان، وا ئهزمونهکهش کهوتوهته بهردهم، ههڕهشهى قهلهرهشهکانى تورک و سیسارگهکانى ئێران و رهوه کوولهى عهرهب،  ههڕهشهیهکى وا، خۆزگه بهساڵى 1975 بخوازین، شهڕى ناوخۆتان کرد، ههرێمتان کرد بهدوو بهشهوه، پارهى گومرگ و تهلى کارهبا و تڕانسفۆرمهرو شۆڤڵ و ئامێرو کهرهسهکانى  بهنداوى بێخمه، لولهکانى ژێرزهوى و چى و چى ....تان بردو ئاودیوتان کرد، لهبڕیارى ژماره 986ى نهوت بهرامبهر به خۆراکى یو ئێن، پارتى و یهکێتى سودمهندى یهکهم بوون، داروبهردو گردو شوێنه ستراتیجیهکانى کوردستانتان برد، یهکێتى سوپاى پاسداران و پارتى لهشکرى تورک و عێراقتان هێنایه سهر یهکتر، دواتر به رێکهوتنى ستراتیجى بوونهوه برا،  پۆست و پلهوپایه کۆمپانیاى زهبهلاحهکان له حکومهت دهوڵهندتر، تاساڵى 2013 مانگانه ههر لایهکتان (35) ملیۆن دۆلارى لهو بودجهیهى عێراق دهبرد، دواى فرۆشتنى نهوتى سهربهخۆ جگه له کۆمپانیاکانى سایهى حزبهکانى ئێوه کهبوونه فیرعهونى وڵات، ههوو کورد زهرهرمهند بوون، نیوهى خاکى کوردستانتان لهشهنگارهوه بۆ خانهقین رادهستى حهشدى شهعبى کرد، ئێران لهناوچهى پشدهر لهسهدا پێنجى زهوى کوردستانى داگیرکردووه، تورکیا بهدانانى زیاتر لهپهنجا پایهگاى سهربازى لهسهدا دهى کۆنترۆڵکردوه، چیاکانى کوردستان، دۆڵ و ههردهکان، لهژێر ناڵهى بۆمبهکانى سوپاى تورک و فارسدا نرکهیان دێ لوتکهکانى مامهندهو ئاسۆس و قهندیڵ و گهڵاڵهو چیاکانى خواکوڕک و مهتین و ئاگرێ و گاره، کانى ماسى و کونه ماسی رهشداگهڕاون، به مشارى غهدرو ستهم یهک بهیهکى دارهکانى سهردهبڕدرێن، خوێنى سپییان لێدهتکێ،  گوندییهکان ئاواره بوون، زیاتر له (50) گوند چۆڵکرا، ئهنفاله، ئهنفال زریانى رهش لهباکورهوه دێت، بهم ههموو کهموکورتیهوه هێشتا قسهى کۆتایی لاى ئێوهیه، خهڵک  رازییهو بێدهنگه، بهڵام ئیتر بهسه ههست و بیرتان بخهنه کار، رووبهڕووى مهترسیهکى گهوره بوینهتهوه، تورکهکان دهیانهوێ شهڕ بخهنه ناوماڵى کوردو خۆیان تهماشاچیبن، نهکهن ئهو پهیمانه بشکێنن که وتتان رژانى خوێنى کورد به دهستى کورد هێڵى سووره، وووریابن، بهههزار فێڵ و تهڵهکهن ئهتانخهنه داوى شهڕى یهکترهوه، راوکهر تا ئهوکاته کهوهکهى سهرنابڕێ هاوڕهگهزهکانى لهداو بخات، کاتێ قڕى خسته ناو هاوڕهگهزهکانى ئیتر نۆرهى کهوى ناو قهفهزهکهیه، ئێستا ههموومان له کهوى ناو قهفهزى راوچییهکى دڕنده دهچین، خوداى نهکرده دواى تیاچوونى پهکهکهو ئهزمونى رۆژئاوا، یهکهم نێچرى تورکهکان ناوچهى ژێر قهڵهمڕهوهى پارتى دهبێت، دواى ئهوه، ئێران زۆر بهسانایی کهوى بندهستى که یهکێتى و دهڤهرى سهوزه لهپشتى ملهوه سهردهبڕێ.

کاتى راچڵهکینه، کاتى ئهوه نههاتووه لاپهڕهکانى مێژووى خهباتى رێبهرانى پێش خۆتان، ههڵدهنهوه؟!  جهوههرى رژێمهکانى ئێران و تورک بناسن، سهد بهرد فڕێ بدهنه ئهو بیره نهوتانهى که ئێوهى زهلیل و لارهملى دوژمنان کردووه،

کاتى راچڵهکینه، کاتى ئهوه نههاتووه لاپهڕهکانى مێژووى خهباتى رێبهرانى پێش خۆتان، ههڵدهنهوه؟!  جهوههرى رژێمهکانى ئێران و تورک بناسن، سهد بهرد فڕێ بدهنه ئهو بیره نهوتانهى که ئێوهى زهلیل و لارهملى دوژمنان کردووه، وته دیارهکهى بارزانى لهساڵی 1974 له رۆژنامهى کهیهانتان له یاده؟! که بهمانشێتێکى گهوره له رۆژنامهى کهیهانى ئێرانى نووسی ( ئین نفتى لعنتى نمیگوزارد سداى ما به جیهان برسید) ئهو نهفته ههر ئهو نهفته لهعنهتهیه، لهبرى نعمهت بووهته نیقمهت بۆ گهلى کورد، تا خاک هى تۆ نهبێت نهوتیش هى تۆ نیه، ئاو هى تۆ نیه، شهرهفمان هى خۆمان نیه، شهڕى خاک بکهن نهک شهڕى پارهو پۆست، خاکمان بهتاڵان رۆشت بست به بستى سنورهکانى کوردستان له ژێرپێى حهشد (پاسدار)ى شهعبى و ئهرتهشى ئێران و جهندرمهى تورکدا زیڕهیان دێ، تکایه تکایه، سیاسهت بکهن، دوژمنان ههرچهنده ناکۆکبن، بهڵام  بۆ لێدانى کورد کۆک و تهبان، قوڕ بدهن بهدهروازهى برایم خهلیل و باشماخ و ئهوانیتر، تف بکهنه بیره نهوتهکان، روو لهخۆبژێوى بکهن، بۆ ئهم سهردهمه با بازرگانیمان له رێی بهسرهو بهغداو روتبه و سعودیهوه بێت، ئهو دهروازه سنورییانهى  که باجى کرانهوهیان لهدهستدانى خاکه دابخهن، دهمى ئهو بۆریه نهوته نهعلهتیانه کڵۆم بکهن که باجى جهرهیانى نهوتهکهى، رژانى خوێنى پێشمهرگهو گهریلاو گوندنشینانى کوردستانه، دهس لهدهست و هێز لهیهزدان لاپهڕهى سپى لهگهڵ گهریلا و شهرڤان و پێشمهرگهى رۆژههڵات بکهنهوه، رووبهڕوى لهشکرى مهغۆل ئاساى تورک فارس ببنهوه، چاو به پهیوهندیهکانتان لهگهڵ دوو رژێمى خوێنخوارى کوردا بخشێننهوه، دونیا وهک گوندێکى بچووکه دهممان دهنگمان رهنگمان بهدونیاى دهرهوه گهیشتووهو دهگات، سهرى دونیا به پوش نهگیراوه، ئهمجاره ههڕهشهکه جددیتره، بمرین باشتره لهوهى خاکمان داگیر بکرێت و شکۆمان بشکێت، کهوتنمان زۆر دیوه کهم کهس و لایهن ههیه تووشى شکست و کهوتن نهبووبێت گرنگ ئهوهیه بزانین بۆ کهوتین؟ و چۆن ههڵدهسینهوه، تکایه، تکایه.

 

دروود بۆ گیانی ئەو پێشمەرگانەی لەو رووداوەدا شەهید بوون

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار