په‌یه‌ده:ده‌ستگیرکردنى نوێنه‌رانمان له‌هه‌ولێر خزمه‌ت به‌دوژمن ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى یه‌کێتیى دیموکرات(په‌یه‌ده)، به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى نوێنه‌رانى پارته‌که‌یان و نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاڤا ده‌کات که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیرکران. ده‌شڵێت: ئه‌و کرده‌وانه ده‌چنه خزمه‌تى دوژمنه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" له پێشهاتێکى مه‌ترسیداردا، نوێنه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێمه له هه‌ولێر، مسته‌فا عوسمان خه‌لیل و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌و شاره، مسته‌فا عه‌زیز و هه‌روه‌ها نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاڤا، جیهان حه‌سه‌ن له سه‌عات 3ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر رۆیشتون به‌مه‌به‌ستى پێشوازێکردن له چه‌ند میوانێک، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌ربه پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه ده‌ستگیرکراون".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشى کردۆته‌وه "لێکه‌وته‌وکانى ئه‌م جۆره کرده‌وانه له ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه‌و ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌ش ده‌چنه خزمه‌ت ئه‌و دوژمنانه‌ى که هه‌وڵى چاندنى تۆوى دوبه‌ره‌کى و لێکنزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌یدا، په‌یه‌ده ئیدانه‌ى توندى ئه‌و کرده‌وانه‌ى کردوه‌و داواى کردوه به‌په‌له ئازادبکرێن،" ئیدانه‌ى هه‌ر جوڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بێت بۆ پێشێلکردنى مافى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و تێکۆشان دژبه تاوانه‌کانى سوپاى تورکیا که به‌شێوه‌یه‌کى سیستماتیک به‌رده‌وامن".
