ئەمریکا هۆشداری سزای نوێ دەداتە ئێران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران چه‌ك له رێی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بگوازێته‌وه، سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
پێشتر یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری هه‌ماهه‌نگی جه‌نه‌راڵ حه‌بیبوڵڵا سه‌ییاری رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كانی سه‌هه‌ند و مه‌كران، چوونه‌ته ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و به‌ره‌و باكووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ئاراسته‌یان گرتووه‌ته به‌رو له هیچ به‌نده‌رێك له‌نگه‌ر ناگرن.
له 29ی ئایاری رابردوودا، رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ بڵاویكردبوویه‌وه، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاگادارن، كه دوو كه‌شتی ئێرانی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به‌ره‌و ئامانجێك به‌ڕێوه‌ن و ئه‌گه‌ر زۆره روویان له ڤه‌نزوێلا بێت.
نید برایس، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت ئێران له رێی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه به كه‌شتیی چه‌ك ده‌گوازێته‌وه، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی و سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ری دا.
وتیشی: بۆ به‌رگرتن له‌و "پێشێلكاریانه‌ی" ئێران ئێمه ئاماده‌ین، رێككاری جیا بگرینه‌به‌ر، به تایبه‌تی سزای زیاتری به‌سه‌ردا بسه‌پێنین و هه‌موو ئه‌وانه‌ش سزا بده‌ین، كه یارمه‌تی ئێران ده‌ده‌ن.