به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت نزیکه‌ له‌ 73 دۆلار

دوێنێ



هاوڵاتى
له‌بازاره‌کانى جیهاندا نرخى نه‌وتى خاو به‌رێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاو نزیکه‌ له‌ 73 دۆلار.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 72 دۆلارو 83 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 70 دۆلارو 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 71 دۆلارو 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

به‌رزبونه‌وه‌ى نه‌وتى خاو له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى وڵاتانى (G7)ده‌ستى پێکردووه‌و جۆبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى وڵاته‌که‌یدا کار بۆ ئابوورییه‌کى باشتر ده‌که‌ن.

هاوکات به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤاکسینى دژه‌ کۆرۆنا ده‌گه‌رێته‌وه‌و خواستى کرینى نه‌وتى خاويش له‌ جیهاندا زیاتر بووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار