بە درۆن هێرشدەكرێتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە پارێزگای هەولێر

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە نزیک شارۆچکەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج، هێرشەکە زیانی ماددی و گیانی نەبووە.

لە رۆژی 23ی تەممووزی 2021، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە کوردستان کردە ئامانج. هێرشەکە زیانی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

هێرشەکان بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە کاتێکدایە کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ماوەی سێ رۆژە لە ئەمریکایە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق کە بڕیارە تەوەری سەرەکیی گفتگوگۆکان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بێت لە وڵاتەکە.

گفتوگۆکان لە رۆژی 26-07-2021 بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار