فوئاد حوسێن: تا کۆتایى ساڵ هیچ بنکه‌یه‌کى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکا له‌عێراق نامێنێت

"ئه‌مریکا به‌ڵێنى داوه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقه‌وه‌"

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ت کۆتایى ئه‌مساڵ هیچ بنکه‌یه‌کى شه‌ڕکه‌رى ئه‌مریکا له‌ عێراق نامێنێت ئه‌کر هاوپه‌یمانان ته‌نها راوێژکارى و راهێنان ده‌بێت.

که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بنکه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ ته‌واوى له‌ژێر کۆنترۆڵى عێراقدا ده‌بن و بنکه‌کانى هاوپه‌یمانان ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌کارده‌هێندرێن".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا جه‌ختى له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ رێز له‌ سه‌روه‌ریى عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنى داوه‌ که‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار