ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى شه‌ش کتێبى نوێ بڵاوده‌بێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى.سلێمانى
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌ندێشه‌ شه‌ش کتێبى نوێى وه‌رگێڕان بڵاوده‌کاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌نده‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌رگێڕه‌کان خۆیان واژوو له‌سه‌ر کتێبه‌ نوێیه‌کان ده‌که‌ن.

 

سیروان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌ندێشه‌ به‌ هاوڵاتى راگه‌یاند " ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کاتژمێر چوارى ئێواره‌ شه‌ش کتێبى نوێى وه‌رگێڕان به‌ ئاماده‌بوونى وه‌رگێڕه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و وه‌رگێڕه‌کان واژوو له‌سه‌ر کتێبه‌ نوێیه‌کان ده‌که‌ن"

 

وتیشى " ئه‌و کتێبانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌، نرخیان له‌ چاو نرخى کتێبه‌کانى پێشوو زۆر هه‌رزانتره‌و ره‌چاوى بارى دارایی خوێنه‌رمان کردووه‌ که‌ هه‌موو که‌س بتوانێت بیکڕێت و بیخوێنێته‌وه‌"

ناساندنى هه‌ر شه‌ش کتێبه‌ نوێیه‌که‌

 

ناساندنى هه‌ر ٦ کتێبه‌که‌ ئه‌ندێشه‌

۱. چوار ڕێکه‌وتن/ دۆن مێگل ڕویز/ و. له‌نیا حه‌سه‌ن
کتێبى چوار ڕیککه‌وتن یه‌کێکه‌ له‌ پڕفرۆشـترین  کتێبــه‌کانى جیھانــ و بــۆ ٤٠ زمانــى جیــاواز وه‌رگێـڕدراوه‌ نوسه‌ر ھه‌وڵ ده‌دات مـرۆڤ بگه‌یه‌نێتـه‌ ئـه‌و ئاسـته‌ى بـوون، کـه‌ ‎تێیـدا درک بـه‌ مانـاى ڕاسـته‌قینه‌ى ژیـان ده‌کات و ئاشـتیى نـاخ ئه‌زمــوون ده‌کات. 

 

۲.ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانی/ ئالیس واکر/ عه‌لى عوسمان یاقوب
‎ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانى له‌ ڕیزى کتێبه‌ قه‌ده‌غه‌کاندایه‌ له‌ گه‌لێک له‌ وڵاتان ڕۆمانێکه‌ ده‌رباره‌ى جیاوازى چینایه‌تى و جیاوازى ڕه‌گه‌زی.

 

۳. یاداشته‌کانى سه‌گێکى عێراقی/ عه‌بدوالهادى سه‌عدوون/ فاروق جه‌میل
‎ڕۆمانێکى بێ ئه‌ندازه‌ جوان هه‌سته‌ بچۆ به‌ر ئاوێنه‌یه‌ک، به‌ڵام خۆت مه‌بینه‌، له‌ باتى خۆت له‌ ئاوێنه‌که‌وه‌ سه‌گێک، پشیله‌یه‌ک، مارێک، مانگایه‌ک ، کۆترێک ببینه‌.  ئێستا له‌چاوى ئه‌وه‌ سه‌یرى خۆت بکه‌، له‌ چاوى ئاژه‌ڵێکه‌وه‌وه‌ سه‌یرى مرۆڤ بکه‌. به‌ خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ى ئه‌و بیر له‌ مرۆڤ بکه‌ره‌وه‌، به‌ جیدى ئه‌گه‌ر ڕۆژێک یه‌کێک له‌و ئاژه‌ڵانه‌ بیره‌وه‌رییه‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤ و وێرانکارییه‌کانی، سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤ و ناشیرینى و جوانییه‌کانى بنووسێته‌ ئه‌بێ چى بنووسێته‌وه‌؟

 

٤. مه‌زراى ئاژه‌ڵان/ جۆرج ئۆروێڵ/ سیروان مه‌حمودیه‌کێک له‌و کتێبانه‌ى بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ژیانت جێده‌هێڵێ و جیهانبینیت بۆ ژیان و وه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت ته‌واو ده‌گۆڕێت .

 

٥. من دره‌ختێکم/ ئۆرهان پاموک/ سامان که‌ریم
کاتێک ئه‌م پارچه‌ سه‌ربه‌ستانه‌م له‌ ڕۆمان و یادداشته‌کانمدا هه‌ڵبژارد و خستمنه‌ ناو ئه‌م کتێبه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووى پرسیارێکى بنچینه‌یى بوومه‌وه‌، که‌ له‌ ڕاستیدا پێویسته‌ هه‌موو خوێنه‌رێکى به‌ئاگاى ڕۆمان، هه‌موو ڕۆماننووسێکى به‌ئاگا، کاتێک له‌ناو چیرۆکێکدایه‌، به‌رده‌وام بپرسێت و بیرى لێ بکاته‌وه‌، که‌ لێره‌دا کێ کێشه‌کان ده‌بینێت، کێ ده‌یانگێڕێته‌وه‌؟ ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌م چیرۆکه‌دا قسه‌ ده‌کات و ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌نگى کێیه‌؟
ڕۆماننووسى هونه‌رێکه‌، که‌ مرۆڤ له‌ناویدا بتوانێت باس له‌ ژیانى خۆى بکات، وه‌ک بڵێى باس له‌ ژیانى که‌سێکى تر بکات. باس له‌ ژیانى که‌سێکى تر بکات، وه‌ک بڵێى باس له‌ ژیانى خۆى بکات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ که‌ وا قورسه‌ به‌ته‌واوه‌تى تێبگه‌یت که‌ کێ قسه‌ ده‌کات


٦.باوه‌ڵه‌که‌ى باوکم/ ئۆرهان پاموک/ سامان که‌ریم

کاتێک خوێنه‌ر "باوڵه‌که‌ى باوکم" ده‌خوێنێته‌وه‌، هه‌ست ده‌کات "پاموک" به‌ تایبه‌تى گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و باس له‌ ناخى خۆى ده‌کات، چونکه‌ "باوڵه‌که‌ى باوکم" وه‌ک ڕۆمانه‌کانى تێکه‌ڵه‌یه‌ک نییه‌ له‌ خه‌یاڵ و ڕاستی، به‌ڵکو به‌ شێوه‌یه‌کى ته‌جرید خودى "پاموک" خۆیه‌تی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار