کتێبێک، شاعیرو نوسه‌رى ساخته‌و ستایشنووسه‌کان ره‌تده‌کاته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ ره‌خنه‌وه‌ بۆ ره‌تکردنه‌وه‌، کتێبێکى نوێى ره‌خنه‌یى نووسه‌ر ئارام سدیقه‌  که‌ کۆمه‌ڵێک وتارو لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى له‌خۆگرتووه‌و ئه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه‌ جیاده‌کاته‌وه‌ له‌ کتێبه‌ ره‌خنه‌ییه‌کانى دیکه‌، ئه‌وه‌یه‌ له‌ برى ستایشى به‌رهه‌مێک بکات، ره‌خنه‌ له‌ چه‌ند به‌رهه‌مێک گیراوه‌و ره‌تیانده‌کاته‌وه‌.
له‌و  باره‌یه‌وه‌ ئارام سدیق به‌ ‌هاوڵاتی راگه‌یاند «ئه‌م کتێبه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ دروستکردنى دیدێکى نوێى ڕه‌خنه‌یى له‌نێو ئه‌ده‌بى کوردیدا له‌نێو دونیایه‌کدا که‌ ڕۆژ دواى رۆژ ستایش زۆر ده‌بێت و ڕه‌خنه‌ که‌متر ده‌بێته‌وه‌. هه‌وڵێکه‌ له‌ پێناو سازدانى زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى ڕادیکاڵ، که‌ دوور بێت له‌ هه‌موو موجامه‌له‌یه‌کى هاوڕێیانه‌و دۆستانه‌«.
 له‌ باره‌ى ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌شه‌وه‌ وتى» کتێبه‌که‌ بێجگه‌ له‌وه‌ى نووسه‌ران و شاعیرانى ساخته‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌، هاوکات کاریش ده‌کات بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى نووسه‌رانى ستایشکار و ستایشنووسه‌کان، که‌ ستایشى به‌رهه‌مى ساخته‌ و نووسه‌ر و شاعیرى بێ به‌هره‌ ده‌که‌ن و ئێستاى ئه‌ده‌بى کوردییان به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن بردووه‌ و کۆى به‌شه‌کانى کتێبه‌که‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستنه‌«.
له‌ کتێبه‌که‌دا بێجگه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌رکه‌وته‌کانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی، هاوکات ڕه‌خنه‌ى له‌ کتێب و گوتاره‌کانى هه‌ریه‌ک له‌ «توانا ئه‌مین، قانیع خورشید، گه‌شبیر ئه‌حمه‌د، سۆران محه‌مه‌د، کاروان کاکه‌سوور، د.هیمداد حوسێن» و چه‌ند نووسه‌رێکى دیکه‌ش گرتووه‌.
ئارام سدیق جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه‌« هیوادارم ئه‌وه‌ى له‌م کتێبه‌دایه‌ هه‌نگاوێکى نوێ بێت بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ى ڕادیکاڵ، جۆرێک له‌ ڕه‌خنه‌ که‌ سنوورى هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى ببڕێت و ڕاشکاوانه‌ ده‌ست بخاته‌سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کانى تێکست و خه‌وش و که‌مووکوڕییه‌کانى بخاته‌ڕوو».
 ئه‌م کتێبه‌که‌ له‌ دوتوێى 189 لاپه‌ڕه‌دا و له‌ چاپخانه‌ى چوارچرا له‌ شارى سلێمانى له‌ چاپدراوه‌.      

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار