کوردۆ فه‌ره‌ج: لەبەر هەرزانی نرخی کتێبەکانمان هەڕەشەی سوتاندنی بارە کتێبەکانمان لێدەکرێت
چاوپێکەوتن
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: هیوا غەفور
هاوڵاتی: ناوه‌ندى رۆشنبیرانى ئه‌دیبان چیه‌و کاره‌کانى ئه‌م ناوه‌نده له‌چیدا خۆى ده‌بینێته‌وه؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: پێشتر ئه‌م ناوه‌نده له‌ژێر چه‌ند ناوێک‌دا کارى کردووه، خاوه‌نى 180 به‌رهه‌مى بڵاوکراوه‌ین و خاوه‌نى 42 کارمه‌ندین. ئه‌و کارمه‌ندانه به‌شێکى وه‌کو وه‌رگێڕ کارده‌کات. به‌شێکى تریان وه‌کو داڕشتنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه له‌زمانى کوردی‌دا کارده‌که‌ن. هه‌ر کتێبێک لاى ئێمه که چاپ ده‌بێت به دوو سێ فلته‌ردا ده‌ڕوات و سێ چوار که‌س پێیدا ده‌چێته‌وه‌و دواتر به‌رهه‌مه‌کانمان له‌وڵاتى ئێران چاپده‌که‌ین. تیراژیشمان له 15 هه‌زار که‌متر نییه‌و زۆرترین تیراژیشمان چووه‌ته 200 هه‌زارو له‌زمانه‌کانى عه‌ره‌بى و فارسى و ئینگلیزى بۆ کوردى کتێب وه‌رده‌گێڕین.
هاوڵاتی: ئه‌و کتێبانه‌ى ئێوه وه‌ریده‌گێڕن خۆتان ده‌ستنیشانى ده‌که‌ن، یاخود وه‌رگێڕه‌کان ده‌ستنیشانى ده‌که‌ن؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: ئێمه خۆمان کتێبه‌کان هه‌ڵده‌بژێرین و توێژینه‌وه‌یه‌کى بۆ ده‌که‌ین. گه‌ڕانێک ده‌که‌ین به‌ناو ماڵپه‌ڕه جیهانیه‌کاندا پڕفرۆش‌ترین کتێب کامه‌یه‌و خوێنه‌رى کورد حه‌زى له چ کتێبێکه، ئه‌و کتێبانه بۆ وه‌رگێڕان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین و به‌رگێکى کوردى ده‌که‌ینه‌وه به‌به‌ر کتێبه‌که‌دا. واته ئێمه ته‌نها کارى وه‌رگێڕان ناکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌ى کوردێنین که هه‌موو تاکێکى کورد بتوانێت به‌ئاسانى لێى تێبگات.
هاوڵاتی: وه‌کو ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌دیبان ته‌نها کارى وه‌رگێڕان ده‌که‌ن، یاخود نووسینى نووسه‌ره کورده‌کانیش چاپ ده‌که‌ن؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: ئێمه کار بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ش ده‌که‌ین، که بزانین له‌گه‌ڵ واقیعێتى ئێمه‌دا بگونجێت. زۆرجار نووسه‌رى کورد، نایه‌وێت به‌رهه‌مه‌که‌ى به‌و نرخه هه‌رزانه‌ى که‌ئێمه له‌سه‌ر کتێبه‌که دایده‌نێین بیفرۆشێت، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریکى ئه‌وه‌یه بازرگانی به‌کتێبه‌که‌یه‌وه بکات، ئه‌وه‌نده نایه‌وێت، کتێبه‌که‌ى بگاته هه‌موو شوێنێک. نووسه‌ر هه‌بووه کتێبه‌که‌ى بۆ ئێمه هێناوه وتوویه‌تى من بۆ ئه‌م کتێبه 10 ملیۆنم ده‌وێت، لێکمانداوه‌ته‌وه ئه‌و کتێبه که‌ئه‌و به‌و شێوه‌یه داواى ئه‌و بڕه پاره‌یه ئه‌کات، ئه‌بێت ئێمه بیده‌ین به 20 هه‌زار، ئه‌وه‌ش نرخێکى زۆره. ئه‌وه یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ى که ئێمه له‌گه‌ڵ نووسه‌رى کورددا هه‌مانه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه کتێبى سینووهه‌مان هه‌یه، پێشتر نرخى کتێبه‌که زیاتر له 26 هه‌زار دینار بووه، ئێمه ئێستا به 10 هه‌زار ئه‌یفرۆشین، که نرخى جومله‌که‌ى بۆ کتێبخانه‌و دوکانداره‌کانیش به شەش هه‌زاره، که ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکى کورد ئه‌وه بکات رازى نابێت، کتێبێک به‌و شێوه‌یه که سێ به‌رگه‌و له بۆکسێکدایه به‌و نرخه بیفرۆشێت.
هاوڵاتی: باسى نرخت کرد، ئه‌وه‌نده‌ى من تێبینیم کردووه، نرخى کتێبه‌کانى ئێوه له‌چاو نرخى ده‌زگاو چاپخانه‌و ناوه‌نده‌کانى تر‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى کتێب، نرخه‌کانتان هه‌رزانتره، ئایه له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌ندو چاپخانانه‌ى تره‌وه تووشى گرفت نه‌بوون؟ ئایه ئێوه‌ش کارى بازرگانى ئه‌که‌ن، یاخود رۆشنبیرى؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: لێتان ناشارمه‌وه پانزه بۆ بیست رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێک له‌چاپخانه‌و ناوه‌نده‌کانى پارێزگاى سلێمانى هێرشى تووندیان کرده‌سه‌ر کاک ئارامى مه‌لا محەمەد که‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى رۆشنبیرانى ئه‌دیبانه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد. پێیانوت ئێمه ئاماده‌ین بچین له‌سنوور ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى که‌کتێبى ئێوه‌ى تیایه بیسوتێنین. ئه‌و چاپخانانه ده‌یانه‌وێت بازرگانى به‌سه‌ر کتێبه‌وه بکه‌ن. ئێمه‌ش بازرگانى ئه‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه کتێب نرخێکى له‌سه‌ر داده‌نێین هه‌موو هاوڵاتییه‌ک بتوانێت بیکڕێت، به‌تایبه‌ت له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌توانێت کتێبێکى ئێمه بکڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبه به‌هه‌مان وه‌رگێڕان، ئه‌گه‌ر له‌بازاڕ به 25 هه‌زار بێت، لاى ئێمه به 10 هه‌زاره. ئێمه به‌و هه‌ڕه‌شه‌لێکردنانه باجمان به‌گیانى خۆمان داوه به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌ڵێک خاڵ، یه‌کێک له‌وانه هه‌رزانکردنى نرخى کتێبه، که ئێمه ئه‌و قۆرخکاریه‌مان لابرد که‌جارێکى تر یه‌کێک نه‌توانێت، کتێبێک خۆى نرخى لێبدات، هه‌روه‌ها ئێمه گه‌یاندنیشمان هه‌یه بۆ هه‌ر تاکێک له‌ماڵه‌وه کتێبێکى بوێت، بێ به‌رامبه‌ر بۆى ده‌نێرین، به‌و نرخه‌ى که له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێت.
هاوڵاتی: ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ى ئێوه کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن کێن؟ ئایه هه‌مان ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ن که‌کار له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانى تردا ده‌که‌ن و به‌تایبه‌ت له‌شارى سلێمانى ناسراون، یاخود که‌سانى نوێن له‌بوارى وه‌رگێڕاندا؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: ئه‌وانه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵیاندا کارده‌که‌ین، وه‌رگێڕى ناسراوى ئه‌م شاره (سلێمانى) تێدایه. ئه‌و که‌سانه‌ى پێشتر کاریان بۆ ناوه‌نده‌کانى تر کردووه، ئێمه هێناومانن کارى وه‌رگێڕانیان پێده‌که‌ین. کارى وه‌رگێڕانه‌کانى ئێمه جیاوازه، ستافێکمان هه‌یه که‌هه‌موویان پسپۆڕی زمانى کوردین، به‌و وه‌رگێڕانانه‌دا ده‌چینه‌وه. جارى وا هه‌یه دوو کاتژمێر گفتوگۆى یه‌ک وشه ده‌که‌ین که‌چۆن بینوسین. هه‌وڵمانداوه زۆرترین وشه‌ى ره‌سه‌نى کورده‌وارى بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ کتێبه‌کان و له‌به‌رامبه‌ریشدا که‌مترین وشه‌ى عه‌ره‌بى تێدابێت.
هاوڵاتی: ره‌وشى بازاڕى کتێب له‌لاى ئێوه چۆنه، ئایه فرۆشى کتێب و به‌رهه‌مه‌کانتان هه‌یه؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: ئێمه خۆمان بازاڕى فرۆشتنى کتێبمان دروستکردووه. کتێبه‌کانى ئێمه ده‌گاته هه‌موو ماڵێک به‌بێ به‌رامبه‌ر. له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا هه‌ر هاوڵاتییه‌ک که‌داواى بکات له‌لاى ئێمه، بۆى ده‌گه‌یه‌نینه ده‌ستى. بۆ نموونه دوایین به‌رهه‌مى ئێمه هونه‌رى چێشتلێنانه، ئه‌و کتێبه هه‌تاکو ئه‌م ده‌قه‌یه 15 هه‌زار دانه‌مان لێ چاپکردووه‌و ئێستا بڕێکى زۆر که‌مى ماوه که له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا چاپمان کردووه.
هاوڵاتی: هه‌ندێ شوێن هه‌یه، نرخى زۆر له‌سه‌ر کتێب دائه‌نێت، دواتر به‌ناوى داشکاندنه‌وه کتێبه‌که ده‌فرۆشێت به‌نرخێک که‌هێشتا دوو هێنده‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یه که تێیچووه؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: ئه‌و ناوه‌ندانه له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان که له‌نرخى هیچ ناوه‌ندێک که‌م ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى بازرگانى به‌سه‌ر تاکی کوردى و گیرفانى عه‌قڵه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده ئامانجیان له‌فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌که‌و هۆشیارکردنه‌وه‌ى تاکى کوردى نییه. نایانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵکێک ئه‌و کتێبه بخوێنێته‌وه. ئێمه له رابردوودا چه‌ند شه‌ڕێکى گه‌وره‌مان کردووه بۆ هه‌رزانکردنى نرخى کتێب. یه‌کێک له‌و کتێبانه، کتێبه‌که‌ى جه‌نابى مام جه‌لاله، که به‌نیازین له‌داهاتوویه‌کى نزیکدا وه‌ریبگرین و جارێکى تر هه‌ڵه‌چنى و پێداچوونه‌وه‌ى زمانه‌وانى بۆ ده‌که‌ین و به یه‌ک له‌سه‌ر چوارى نرخه‌که‌ى پێشووى ئه‌یفرۆشین. بۆ نموونه ئێستا به 20 هه‌زاره، ئێمه چاپى ده‌که‌ین و ده‌یده‌ین به پێنج هه‌زار. هه‌روه‌ها یه‌کێکى تر له‌کاره‌کانمان که به‌نیازبووین له‌داهاتوودا ئه‌نجامى بده‌ین بریتی بوو له کۆکردنه‌وه‌ى کتێبه‌کانى ره‌وانشاد کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌تایبه‌ت کتێبه ئه‌ده‌بیه‌کانى که حه‌وت کتێبى ئه‌ده‌بى هه‌ڵبژێرین و له‌بۆکسێکدا به‌نرخێکى هه‌رزان و گونجاو که‌نزیکه‌ی 25 هه‌زارێک بێت چاپی بکه‌ین، هه‌رچه‌نده رێگریمان لێده‌کرێت له‌لایه‌ن که‌سانێکى نزیک له‌بنه‌ماڵه‌ى کاک نه‌وشیروانه‌وه‌و نایه‌ڵن ئه‌و کتێبانه به‌رده‌ستى ئێمه بکه‌وێت و نایانه‌وێت به‌و نرخه بیفرۆشین، پێیانوایه فرۆشتنى کتێبه‌کانى کاک نه‌وشیروان به‌و نرخه، ئێمه سوکایه‌تى به‌و سه‌رکرده‌یه ده‌که‌ین و ده‌ڵێن ده‌بێت به نزیکه‌ى 100 دۆلار بێت. ئێستا خۆیان به‌نیازن له لوبنان چاپى بکه‌ن. له‌کاتێکدا هه‌موو تاکێک مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه، کتێبێک له کتێبه‌کانى کاک نه‌وشیروان له‌ماڵه‌که‌یدا هه‌بێت، به‌ڵام به‌و نرخه‌ى که‌گیرفانى ئه‌و له‌توانایدا هه‌یه‌و ده‌توانێت بیکڕێت. ئێمه ناڵێین بازرگانى ناکه‌ین، به‌ڵام قازانجێکى زۆر که‌م ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌زگاو ناوه‌ندگه‌لێکى زۆر هه‌ن که دوو هێنده‌و سێ هێنده‌ى نرخى کتێبه‌که، قازانج ده‌خه‌نه سه‌ر کتێب و قۆرخکاریه‌کى زۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌داهاتوودا ده‌بینیت چۆن ئه‌و قۆرخکارییه ده‌شکێنین.
هاوڵاتی: پڕۆژه‌تان بۆ ئاینده چیە؟ به‌نیازن له‌داهاتوودا کاره‌کانتان چۆن ئه‌نجامبده‌ن و چى بکه‌ن؟
کوردۆ فه‌ره‌ج: کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ى باشمان هه‌یه، یه‌کێک له‌و پڕۆژانه ئه‌وه‌یه، که تاساڵى 2020 که دوو ساڵى تر ده‌کات، ئه‌مانه‌وێت 75%ی هه‌موو ماڵێکى کورد، یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ى ئێمه‌یان هه‌بێت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌مان هه‌یه ئه‌و کتێبانه‌ى له‌بازاڕدا داواکاری زۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر نرخه‌که‌ى خوێنه‌ران ناتوانن بیکڕن، ئێمه له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا چاپیان ده‌که‌ینه‌وه‌و نرخێکى ره‌مزى که‌مى له‌سه‌ر دائه‌نێین، به‌و شێوازه‌ى خۆمان وه‌ک ناوه‌ندى رۆشنبیرانى ئه‌دیبان کارى له‌سه‌رده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر قۆرخکارى له‌بازاڕ و نرخدا نه‌مێنێت.