شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ پرۆگرامێك به‌ناوی كۆكردنه‌وه‌ و به‌یه‌كگه‌یاندن  سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی 11 ئەیلولی 2021 ، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرۆکایەتی  سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و بە ئەندامێتی هەر یەک لە لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق راوێژکاری وەزیری پێشمەرگە و عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە،  به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رێكه‌وتن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی بەشداریکردنە لە پرۆگرامێک بەناوی ( کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندن)، تیایدا جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق و دام و دەزگا ئەمنییە گرنگەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، شاندەکە بۆ ماوەی (10 رۆژ) لە واشنتۆن دی سی دەمێننەوە و بەشداری تەواوی پرۆگرامەکانی ئەو کۆنفڕانسە دەکەن.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و ئێستاش بەردەوامە، لەشەڕی داعش یارمەتی پێشمەرگەی داوە و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەگەڵ ئەوەن هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان یەکبخرێنەوە و لەم پێناوەشدا هاوکاریی داراییش پێشکێش دەکات. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار