کێشەی کوردو رۆشنبیرانی کورد

سیروان ڤیان

3 ساڵ لەمەوپێش



سیروان ڤیان

رۆشنبیران لەتێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلاندا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە. بەتایبەتی لەگەڵ قۆناغێکدا، کە سیستمی سەرمایەداری پێشکەوت و باڵادەستی و دەسەڵاتی بەسەر کۆمەڵگەدا چەسپاند، رۆڵی رۆشنبیران زۆر زیاتر چارەنووسسازو گرنگ بوو. سەرمایەداری لەم سەردەمە هاوچەرخەدا بۆ گەلان و مرۆڤایەتی بەمانای سیستمی داگیرکەرییە، لەهەموو جوگرافیاو وڵاتێکدا لە رووی شێوەو مێژووەوە، ئەگەر هەندێک جیاوازیش هەبێت ئەوەی ئامانجی بۆ دانراو ئەو دەرەنجامانەی لێی کەوتوونەتەوە هەر یەک شت بوون.

کاپیتالیسم سەرەتا لەئەوروپا سەریهەڵداو لەوێ بووە سیستمێکی باڵادەست. لەبەرامبەر ئەو سیستمەشدا یەکەمین بزووتنەوەی گەلان لەئەوروپاو لەوڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا دەستیانپێکرد. لەهەموو بزووتنەوەکانی گەلاندا، کە سەرەتا وەک بزووتنەوەی گوندییان و دواتر وەک بزووتنەوەی رزگاریی گەلان و چینایەتی بەردەوامیی پێدرا، رۆڵی رۆشنبیران زۆر گرنگ بووە. لەبەر ئەوە ئەوروپای سەدەی 17 وەک سەردەمی رێنیسانس و رۆشنگەری پێناسە دەکرێت. بە تایبەتی بۆ بڵاوکردنەوەو قبوڵکردن و ناساندنی بیرو رامانی رزگاری و ئازادی بەناو کۆمەڵگەدا رۆشنبیران رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە. لەئەنجامدا ئەو بیرو رامانە لەلایەن کۆمەڵگەوە قبوڵ کراو خۆیان لەدەوری ئەو بیرو رامانانە رێکخست و کۆمەڵگە هەستایە سەرپێ.

بە رێکخستنکردنی کۆمەڵگە و خستنەناو چالاکییان چەند گرنگە، ئەو بیرو رامانەش، کە لەو پێناوەدا دەکەونە چالاکی، بەو رادەیە گرنگن. یەکیان لەوی تریان گرنگتر نییە، بەڵکو یەکتر تەواو دەکەن. لەبەرئەوەش رۆشنبیران تەنها بیرو رامانەکانیان پێشنەخستووەو گەشەیان پێ نەداون، بەڵکو لەچوارچێوەی ئەو بیرو رامانانەدا بەشدارییان لە خەبات و کاری رێکخستنکردنی کۆمەڵگەکەشیاندا کردووە و تەنانەت بەشداریی چالاکییەکانیشیان کردووە. لەبەرئەوەش رۆشنبیران لەلایەن سیستمی دەسەڵاتەوە خرانە ژێر لێپرسینەوەو کرانە ئامانج.

 ئەگەر مرۆڤی رۆشنبیر تەنها ئەو مرۆڤانە بوونایە، کە تەنیا قسەیان بکردایە و هیچیتریان نەکردایە، ئەوا نە دەیانتوانی رامان و بیریان پێشکەشی بزووتنەوەی گەل بکردایە و نە لەلایەن باڵادەستەکان و دەسەڵاتدارانەوە دەکرانە ئامانج. بێگومان کەسانی لەو جۆرە پەیدا بوون، کە تەنها قسەیان دەکردو ئەو کەسانە لەلایەن سیستمەوە پارێزگاری و پشتیوانییان لێکراوە، بەڵام ئەو کەسانە رۆشنبیری راستەقینە نین، چونکە هەبوون و کردارو رەفتارەکانی ئەو کەسانە بۆ بەرژەوەندیی کۆمەڵگە نییە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندیی سیستم و دەسەڵاتە، چونکە یەکەمین پێوەر بۆ رۆشنبیری داکۆکیکردنە لەکۆمەڵگاو کۆمەڵگاپارێزییە و خزمەتکردنە بە بەرژەوەندیی کۆمەڵگە، بۆ ئەو ئامانجەش تێکۆشان و قوربانیدان پێویستە.

لە دەرەوەی ئەوروپا کاپیتالیزم لە جیهان وەک ئیمپریالیزم و داگیرکەری پێشکەوت. ئەو دۆخە زیاتر لە دەرەوەی ئەوروپا بووە هۆی سەرکوتی زیاتری گەلانی جیهان و رێگای بۆ سەرکوت و چەوساندنەوە و دادۆشینی زیاتری گەلانی جیهان کردەوە. دوای ئەوە هێزە کاپیتالیست و سەرمایەدارەکان لەوە تێگەیشتن، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا لە دژی ئەو داگیرکەری و چەوساندنەوەیەی دروستیانکردووە، بزووتنەوەی گەلان دروستبووە، بۆیە هاتن لە دژی بزووتنەوەکان رژێمە نۆکەرو دەوڵەتە کلکەکانیان  دروستکرد و هەوڵیاندا لەو رێگەیەوە درێژە بە باڵادەستیی خۆیان بدەن. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا هۆکاری ئەوەی، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد نییە و ناتوانێت ئازادانە بژی و لە زۆر رووەوە لە ژێر داگیرکەری سیستمی کاپیتالیستدایە، هۆکارەکەی بۆ ئەو شێوازە دەگەڕێتەوە، کە سیستمی کاپیتالیست گرتویەتیەبەر.

کاپیتالیزم لەهەموو شوێنێکدا نەتەوە دەوڵەتی دروستکردو لەو رێگەیەوە ئامانجەکانی خۆی پێکهێنا. لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەتەوە دەوڵەتەکانی وەک تورک، عەرەب و فارس-یان دروستکرد و لە ئەنجامدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باڵادەستیی سیستمی کاپیتالیستییان داسەپاند. ئەمڕۆش کاپیتالیزم بە هۆی ئەو نەتەوە دەوڵەتانەوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درێژە بەباڵادەستیی خۆی دەدات و کۆمەڵگەش کێشەکانی ئازادی و دیموکراسیی تیادا بەردەوامە. کۆمەڵگەی عەرەب لەعێراق، سوریا، یەمەن، لیبیا و شوێنەکانی تر لەناو شەڕو گێژاودا دەژین. گەلی فەلەستین بەراورد بە 50 ساڵ لەوە پێش لەمڕۆدا هێشتا کێشەکانی زۆر قورسترن.

تورکیاش بەهۆی دوژمنایەتیکردنی بەرامبەر بەگەلی کورد لە دۆخێکی ژەهراویبووندا دەژی و لە ئەنجامی ئەوەشدا کۆمەڵگەی تورکیا لەقەیرانێکی جدیی عەقڵییەتدا دەژی، چونکە تاوەکو دێت رژێم بە تەواوی شێوەی نەژادپەرست، تورکپەرست و ئایینپەرست بەخۆیەوە دەگرێت. گفتوگۆی وەک ئاخۆ کۆمەڵگەی تورکیا چی بەسەر دێت، دەسەڵاتی ئێستای ئاکەپە - مەهەپە تورکیا بەرەو کوێ دەبەن، دەکرێت.

 دەوڵەتی ئێرانیش لەلایەن ئەمریکاوە، کە هێزی باڵادەست و هەژمونگەرای سیستمی سەرمایەدارییە، بە یەکەمین و گەوروترین دەوڵەتی مەترسیداری جیهان دەبینرێت و کراوەتە ئامانج. سیستمی دەوڵەتی ئێران و ئەو عەقڵیەتەی، کە لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە کراوەتە بنەمای کارەکان و بەڕێوەی دەبات، لە هەموو روویەکەوە بووەتە هۆی چەوساندنەوە و سەرکوتکردنی کۆمەڵگە.

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕ، گێژاو و قەیرانێکدایە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر دەستی هێزە کاپیتالیست و سەرمایەدارەکان ئەر رژێمە نۆکەرو دەوڵەتە کلکانە دروستکران و لەو رێگەیەوە خواستیان رێگری لە پێشکەوتنی رووناکبوونەوەی راست و دروست و بزووتنەوەی رۆشنبیری بگرن، چونکە سیستمی نەتەوە دەوڵەتیان لەسەر عەقڵیەتێک دروستکردو حاکمیان کرد، کە بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ رێگریی کردو بووە لەمپەر لەبەردەم تێگەیشتن لە ئازادبوون و بەو هۆیەشەوە بەرامبەر بە داگیرکەری و چەوساندنەوە جۆراوجۆرەکان رزگاربوون پێشنەکەوت، بەڵام ئەو دۆخە (دەوڵەت نەتەوە و رژێمە نۆکەرو کلکەکان) نەیانتوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتەواوی رێگری لە رووناکبوونەوە و رۆشنگەری و بزووتنەوە رووناککەرەوەکان و رۆشنگەری بکەن. سەرباری هەموو ئەوانەش رۆشنبیرانی گرنگ هەوڵ و گەڕانیان بۆ ئازادی و بزووتنەوەی گەل دەستپێکردو پەیدا بوون.

 

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا کوردستان لەلایەکەوە لەژێر هێرشی پاکتاوی نەژادیی سیستمە چەوسێنەرو داگیرکەرەکاندایەو لەلایەکی تریشەوە لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیستەوە لە ژێر هێرشی پاکتاوکردنی کۆمەڵگەدایە، کە مرۆڤەکان لەکۆمەڵگە دوور دەخاتەوە و تاکپەرستی و مادیاتپەرەستی پیرۆز دەکات

 

 رۆشنبیرانیش لە کوردستان بەرامبەر بە داگیرکەری سەریان بەرزکردەوە و لەدەستپێکردنی بزووتنەوەی رزگاریی نەتەوەییدا رۆڵێکی زۆر گرنگیان گێڕا.

  سەرباری ئەوەی، کە پێشتریش بزووتنەوەی روونكەرەوەو ڕۆشنگەری هەبوون، بەڵام لە کوردستان لە سەدەی 20 دا بزووتنەوە روونکەرەوە و رۆشنگەرییەکان دەرکەوتن و رۆڵێکی گرنگیان گێڕا. ناوەندی ئەو بزووتنەوە رۆشنگەرییەش سلێمانی بوو. جیاوازیی سلێمانی بۆ ئەو تایبەتمەندییە دەگەڕێتەوە. ئەوە جیاوازییەکی پۆزەتیڤ و ئەرێنییە. رۆشنبیرانی کورد لەو سەردەمەدا لە سەخترین بارودۆخدا خزمەتێکی گرنگیان بەگەل کرد، چونکە ئەو رۆشنبیرانە لە ناو کۆمەڵگەدا دەژیان، بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا و لەبەر ئەوەی سیستمی کاپیتالیزم لە کەسایەتییەکاندا لاوازی، خراپی و گەندەڵیی دروستکردووە بە کۆمەڵگەبوون و ژیانی  کۆمەڵگەپارێزی زیانێکی گەورە و گرنگی بەرکەوتووە. ئەو دۆخە تەنها لە کێشەی کورددا نییە. لە بەرامبەر دوورکەوتنەوە لە بە کۆمەڵگەبوون ژیانی  تاکپەرستی پێشخراوە. نرخ و بەها مەعنەوییەکان کەمبوونەتەوە و ژیانی ماددی کراوە بە بنەما. ئەو کێشانە لە سەردەمی نوێ و ئێستاماندا گەورەترین کێشەی مرۆڤایەتییە.

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا کوردستان لەلایەکەوە لەژێر هێرشی پاکتاوی نەژادیی سیستمە چەوسێنەرو داگیرکەرەکاندایەو لەلایەکی تریشەوە لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیستەوە لە ژێر هێرشی پاکتاوکردنی کۆمەڵگەدایە، کە مرۆڤەکان لەکۆمەڵگە دوور دەخاتەوە و تاکپەرستی و مادیاتپەرەستی پیرۆز دەکات.

کوردستان لە هەموو لایەکەوە لە ژێر هێرشێکدایە، کە بە تەواوی هەبوونی کوردان دەسڕێتەوە. ئەو هێرشانەی، کە دەوڵەتی تورکیا لەباکوور، ڕۆژئاوا و باشوور ئەنجامیان دەدات لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوە دەچن. لەکاتێکدا، کە ئەو هێرشانە پێشدەکەون لایەنە نۆکەرو خائینەکان خۆیان کردووە بە شەریک و هاوبەشی ئەو هێرشانە.

لەکوردستان بە ناوی کوردایەتییەوە خیانەت دەکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو دۆخە بگۆڕدرێت پێویستە خەباتێکی تێگەیشتن و هێزێک، کە لەچواردەوری ئەو تێگەیشتنەدا خۆیان رێکبخەن دروست ببێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەکراوە. هۆکاری بنەڕەتیی ئەو دۆخە ئەوەیە، کە مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست رۆشنبیرانی لە کۆمەڵگەپارێزی دوورخستوەتەوە. لەبەرئەوەی ئەو رۆشنبیرانە لە ژێر کاریگەریی ژیانی تاکپەرستی و مادیاتپەرەستیدان بەرپرسیاریی خۆیان بەجێناهێنن.

هێرش بۆ لەناوبردنی هەبوونی کورد لەبەر دەرگادایە. لەو دۆخێکی وەهادا پێوەری بنەڕەتیی سیاسی، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی وەستانەوەیە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا. کێ بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و کێ هاوکاریی دوژمن دەکات؟ پێویستە ئەوانە بەپێی ئەو پێوەرە بن. لەو چوارچێوەیەشدا بانگەوازو داواکاریی شەڕ نەکردن لە پەکەکەو پارتی هیچ مانایەکیان نییە. ئەو داواو نزیکایەتییە هەموو لایەنەکان وەک یەک دەبینێت، بەڵام راستییەکە وەها نییە. دەوڵەتی تورکیا لەهەموو کوردستاندا هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک. پەکەکە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەرەنگاری و بەرخودان دەکات، بۆیە پێویستە ئەوە ببینرێت، کە کێ لە کوێ وەستاوە و بەپێی ئەوەش

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار