ئیبراهیم رەئیسی.. نەچوونی بۆ (نیویۆرک)و هۆکارو دەرهاویشتەکانی!

چاوخشانێک بەسەر رەنگدانەوەی بەربڵاوی بزوتنەوەی دادخوازیی زیندانییە قەتڵوعامکراوەکان لەئێران!

عبدولرەحمان مهابادی

3 ساڵ لەمەوپێش



عبدولرەحمان مهابادی

کۆمەڵگای گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەموو ساڵێک لەنێوان دوو مانگی سێپتەمبەرو دیسەمبەر کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدەدات بەئامادەبوونی کەسانی یەکەمی وڵاتان. سەرەڕای پێویستییەکی بەهێزی رژێمی مەزهەبی دەسەڵاتدار لەئێران بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیەدا، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار بەفەرمانی وەلی فەقیهی دەسەڵاتداری ئێران، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو و رایگەیاند کە ناچێت بۆ نیویۆرک و ئەویش ئەو پرسیارەی لای هەمووان دروستکرد کە بۆچی نەچووە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە؟!

رەنگدانەوەی بزووتنەوەی (دادخوازی) لەجیهاندا!

دوای ئەوەی لەساڵی 2016 و لەلایەن موقاوەمەتی ئێرانەوە (بزووتنەوەی دادخوازی) بۆ خوێنی زیندانیانی قەتڵوعامکراوی ساڵی 1988ی راگەیاندرا، زۆر بە خێرایی ئەم هەنگاوە هەموو وڵاتانی جیهانی گرتەوە و لەلایەن بەشێکی زۆر لەدەوڵەتان و کەسایەتییەکان و کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان پشگیری کرا. چون ئەم تاوانە، نموونەیەکی زەقی (ژینوساید) بووە کە تیایدا زیاتر لە 30 هەزار ئەندام و لایەنگرانی ئەم موقاوەمەتە قەتڵوعام کران و ئێستا زیاتر لە 30 ساڵیشە بەهۆی سیاسەتی سازان و خەمساردی رۆژئاواوە، ئەم دۆسیەیە بە نەکراوەیی ماوەتەوە و یەکێک لەئەنجامدەرانی ئەم تاوانە گەورەیەش، واتا (ئیبراهیم ڕەئیسی) وەک سەرکۆماری رژێمی ویلایەتی فەقیهی دانراوە کە  بۆ مانەوەی رژێم و بەردەوامیی کوشتن و جینۆساید راسپێردراوە.

ئەمڕۆ بەهۆی راگەیاندنی بزوتنەوەی دادخوازی، بیروڕای گشتی جیهان سەرنجی خستۆتە سەر رۆڵی ئیبراهیم رەئیسی لەم «کۆمەڵکوژی» و «تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی»یەدا. هەر ئەوەیش فاکتەری سەرەکییە لەناوزەدکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی لەلیستی سزادراوەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە 4ی تشرینی دووەمی 2019دا.

هەرچەندە وەلی فەقیهی دەسەڵاتداری ئێران زۆر پێویستی بەئامادەبوونی بووکەڵەکەی (واتا رەئیسی) بوو لەدانیشتنی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، بەڵام باش دەیزانی کە «تاڵبوون»ی زۆر قورستر دەبێت لە «خەونە شیرینەکان»ی. بۆیە ئیبراهیم رەئیسی نارد بۆ تاجیکستان بۆ ئەوەی نەچێت بۆ نیویۆرک! چونکە جیاوازی نێوان تاجیکستان و نیویۆرک هەر زۆر زۆرە. راستییەکی گرنگ لێرەدا کەخامنەیی و رەئیسی دەیانهەوێت پەردەپۆشی بکەن، راستیی بزووتنەوەی دادخوازی و رەنگدانەوەیەتی لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا!

دانپێدانان بۆ شکستی رژێمی ئێران و سەرکەوتنی موقاوەمەت!

ئێستا کۆدەنگییەکی جیهانی هەیە لەنێوان بەشێکی زۆری دەوڵەتان و دەسەڵاتداران و هەروەها کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە «پێویستی لێکۆڵینەوە» لەسەر ئەو تاوانەی رووی داوە. هەر ئەوەیش بووە هۆی ئەوەی کەڕژێمی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی لەچوون بۆ نیویۆرک بترسن. بە رادەیەک کەتەنانەت رژێمی ئێران نەتوانێت  قەڵغانی «پارێزبەندی سیاسی» بۆ ئامادەبوونی رەئیسی لەنیویۆرک بەکار بهێنێت. کەواتە لەشکستی ئەم رژێمە بەرانبەر بەموەقاومەت، هیچ ناوێکی تر هەڵناگرێت!

یەکێک لەشارەزاکانی حکومەت بەناوی (بەهەشتی پور) گوتی» لەڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە ناتوانن سەرۆکی وڵاتێک دەستگیر بکەن لەبەرئەوەی تۆمەتبارکراوە بەتاوانی جەنگ یان بەشداریکردنی لەتاواندا» .

یەکێکی تر لەپارێزەرانی حکومەت بەناوی (نیعمەت ئەحمەدی) وتی:»هەلومەرجەکە بۆ ئەم گەشتە گونجاو نین. بۆ نموونە ئێستا دادگاییکردنی (حمید نوری) لەشاری ستۆکهۆڵمی سوید لەئاڕادایە کەتیایدا چەندین جار ناوی رەئیسی هێنراوە... من پێموایە ئەوەی وایکردووە رەئیسی و راوێژکارەکانی بەشداری لەکۆبوونەوەی کۆمەڵگای گشتی UN نەکەن ئەوەیە کە لەوانەیە رەوەندی ئێرانیی نیشتەجێ لەئەمریکا، یان دەزگا و رێکخراوەکان، دژی رەئیسی کار بکەن (ڕۆژنامەی جیهانی سەنعەت، 18ی سێپتەمبەری 1400).

ئەمە دانپێدانانێکی زۆر گرنگە دەربارەی شکست و بەدناوبوونی رژێمی ئیران و ئیبراهیم رەئیسی لەئێران و جیهاندا. دانپێدانانێک بەسەرکەوتنی ئەو موقاوەمەتەی ماوەی زیاتر لە (4) دەیەیە، بەبەردەوامی و ماندوویی نەناسانە، تاوانەکانی ئەم رژێمەی ئاشکرا کردووە بەئێستایشەوە و بووە بە (دەنگ) بۆ گەلی ئێران لەسەرتاسەری جیهان و لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا.

بەهێزنواندنی رژێمی ویلایەتی فەقیهی!

بەر بەپێکەنین خۆتان مەگرن کاتێک گوێبیستی قسەکانی ئیمامی جومعەو نوێنەری عەلی خامنەئی لەمەشهەد، (عەلەمولهودا)ی خەزووری ئیبراهیم رەئیسی دەبن سەبارەت بەچوونی زاواکەی (واتا رەئیسی) بۆ تاجیکستان کە دەڵێت: «گەشتێکی کاریگەر بوو بەدەرەوەی ئێران دژ بەئیستیکبار و ئەمریکا کە بەنیازبوون رژێمەکەمان بڕووخێنن! کەچی ئەم گەشتە شکستی هێنا بە رەوتی سزا ئابوورییەکان بەتەواوی ... هێشتا ئێران نەبووە بەئەندام لە رێککەوتننامەی شانگهای... کەچی جیهانی رۆژهەڵات لەبەردەم جیهانی رۆژئاوادا هاتووەتە پاڵ ئێمەو لەبەردەمماندا زەلیلە، دەسەڵاتمان گەیشتۆتە ئەم رادەیە!»

نامەیەکی تۆقێنەر بەرانبەر بە رەئیسی!

لەسەروبەندی 76هەمین دانیشتنەکانی کۆمەڵگای گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، 407 نوخبەی ئێرانی، کە بریتین لەزانایان، پرۆفیسۆرانی زانکۆ، ئەکادیمیست، دکتۆر، توێژەران، بەڕێوەبەرانی پیشەسازی و خاوەن بازرگانییە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا، لەنامەکەی سەرئاواڵادا بۆ سەرۆکی ئەمریکا، نووسیویانە: «داوا لەحکومەتەکەتان دەکەین بە راشکاوی رابگەیەنن کەئیبراهیم رەئیسی نوێنەرایەتیی خەڵکی ئێران ناکات». ئەوان لەنامەکەیاندا جەختیان لەسەر گرنگترین هەڵوێستە سیاسی و ستراتیژییەکانی موجاهیدین و موقاوەمەتی ئێران کردووەو لەوانە، ئاماژەیان بەپلاتڤۆڕمە (10) خاڵیەکەی خاتوو مەریەم رەجەوی کردووە کە تیایدا هاتووە: پێویستە ئەمریکا پشتگیری بکات لەداخوازی خەڵکی ئێران بۆ کۆمارێکی دیموکراتی و غەیرەناوکەیی و داخوازی بۆ جیاکردنەوەی دین لەحکومەت».

ئەوانەی نامەکەیان واژۆ کردووەو هەر هەموویان لەکۆمەڵگای ئەمریکیدا،خاوەن پێگەو متمانەی تایبەتن لەئاستی نوێنەرانی هەلبژێردراوی ئەو وڵاتەو دەوری یەکلاییکەرەوەیان هەیە بەسەر میدیاو کۆڕو کۆمەڵانی فیکری و زانکۆکان و کۆنگرێس و حکومەتی ئەمریکاداو زۆربەیان لەلایەن رێکخستنەکان و ئەنجوومەنەکانی لایەنگری موجاهیدین و موقاوەمەتی ئێرانەوە رێکخراون، نەک تەنها رەوتێکی بەهێزی سیاسی و کۆمەڵایەتین لەناو کۆمەڵگای ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەمریکادا، بەڵکو  لەئاستی هەرەبەرزی ئەمریکادا لەلایەن هەر دوو گەوره حزبی ئەمریکاوە بەبەربڵاوی پشتیوانییان لێدەکرێت.

ئەم کارە نوێیەی ئیمزاکارانی نامەکە، جارێکی دیکە تیشکی خستەسەر ئەو راستییە لەجیهاندا کە خەڵکی ئێران و بەتایبەتی بەشی بەئاگای کۆمەڵگای ئێران، بەتەواوی رژێمی ویلایەتی فەقیهی ئاخوندی رەتدەکاتەوە و ئەوە قبوڵ ناکات کەبکوژو جەللادی قەتڵوعامکردنەکەی ساڵی 1988 بەناوی خەڵکی ئێرانەوە لەکۆبوونەوەی کۆمەڵگای گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئامادە بێت و وتار پێشکەش بکات!».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار