بزوتنەوەی ئیسلامی: بایکۆت جۆرێکە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان رایگەیاند:" بایکۆت جۆرێکە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە بۆ هەمو کەسێکیش". دەشڵیت:"بۆچی بۆ ئێمە خیانەت و خزمەتکردنی دەسەڵات بێت، بۆیە کە بەرامبەرمان دەکرێت".
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، عبدالله وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "سەرکردایەتی بزوتنەوە بێدەنگ نابێت لەئاست چاواشەکاری و ناهەقیەکان کە بەرامبەری دەکرێت، دەشڵێت، پڕو پاگەندەی ژەهراوی و دوژمن کارانەی ناحەزان کار ناکات لەکادیر و ئەندامانی بزوتنەوە و بایکۆت جۆرێکە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە بۆ هەمو کەسێکیش بۆچی بۆ ئێمە خیانەت و خزمەتکردنی دەسەڵات بێت".
باسیلەوەشکردووە، ''گەلی کوردستان هۆشیارە و ئەندام و کادیرانی بزوتنەوەش لەئاستی دۆخەکەدان و باش تێگەیشتون لەپڕو پاگەندەی بێ بنەماو بێدەنگ وبێ وەڵامیش نابین بۆ پیلانی پیلانگێڕان، ئەوەشی وتووە، ''60%ی خەڵکی کوردستان و عێراق بایکۆتی پڕۆسەکەیان کرد".
10ی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بزوتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردوو داوای لە ڤلایەنگرانیشی کرد دەنگ نەدەن و بایکۆتی بکەن.

