ته‌ندروستی سلێمانی: له‌ 24 کاتژمێردا 700 منداڵ هێنراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوشدا 700 منداڵ سەردانی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکارییان له‌ شاری سلێمانی کرووە.

لە لێدوانێکیدا پشدەر عه‌بدوڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری و پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاند:" زیاتر لە 100منداڵ لەم نەخۆشخانەیە بەهۆکاری توشبون بە پەتاوەرزییەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن داخڵکراون".

هەر لە بەشی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 700 منداڵ سەردانی ئەو بەشەیان کردوە و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مناڵانەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار