کورته‌فیلمى کوردى (کارگه) ده‌چێته‌ پاڵاوتنه‌کانى ئۆسکاره‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
«مارتا» ده‌رهێنه‌رێکى ئیسپانى فیلمى دۆکیومێنته‌ریه‌و له‌گه‌ڵ «خوان»دا که‌هاوڕێ کوڕه‌که‌یه‌تى و ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌، دێنه‌ هه‌رێمى کوردستان و وێڵن به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى کارگه‌ جگه‌ره‌ چۆڵکراوه‌که‌ى سلێمانى و نهێنیه‌کانیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌وێ ڕووده‌دات چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌.
له‌کورته‌ فیلمێکى ده‌رهێنه‌رى کوردى دانیشتووى به‌ریتانیا، (یاد دین) کارگه‌ى جگه‌ره‌که‌ى سلێمانى ده‌کاته‌ مه‌یدانى چیرۆکێکى ترسناکى ئه‌م دوو سینه‌ماکاره‌. 


کورته‌ فیلمه‌که‌ ١٤ى مانگى ئابى ئه‌مساڵ بڕیاره‌ له‌فیستیڤاڵى ‹هۆڵیشۆرتس›ى پاڵاوتنى خه‌ڵاتى ئۆسکار له‌هۆڵیود یه‌که‌م جار نمایشبکرێت. دوابه‌دواى ئه‌و فیستیڤاڵه‌ش ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو بڕیاره‌ له‌چه‌ند فیستیڤاڵێکى تردا به‌شداربێت. 
له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌رهێنه‌ره‌که‌ ده‌ڵێت «ده‌مه‌وێت هانى ئه‌م ژانره‌ى ده‌رهێنانى فیلم بده‌م له‌عێراق، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ببێته‌ بوارێکى سودبه‌خش بۆ ئابورى ناوچه‌که‌. کوردستان، پێگه‌ى فیلم تۆمارکردنى سه‌رنجڕاکێشى سه‌لامه‌تى لێیه‌ که‌ده‌کرێت بکرێته‌ بوارێکى سودبه‌خش بۆ کارکردن.»

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار