چاپى سیانزه‌یه‌مى چاوه‌کانى بڵاوکرایه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چاپى سیانزه‌یه‌مى رۆمانى (چاوه‌کانى) بزورگ عه‌له‌وى له وه‌رگێڕانى ئازاد به‌رزنجى بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌م رۆمانه یه‌کێکه له رۆمانه گرنگ و پڕخوێنه‌ره‌کانى رۆماننوسى ئێرانى بزروگ عه‌له‌وى و ئازاد به‌رزنجى بۆ یه‌که‌مجار له ساڵى 1997 چاپى یه‌که‌مى بڵاوکرده‌وه‌و تائێستاش 13 جار چاپکراوه‌ته‌وه.
ئازاد به‌رزنجى، وه‌رگێڕ له‌باره‌ى وه‌رگێڕانى ئه‌م کتێبه‌وه رایگه‌یاند «ئه‌وه‌ى وایکرد ئه‌م رۆمانه که‌وه‌ربگێڕم، یه‌که‌م: ئه‌وه‌بوو که‌ڕۆمانه‌که باس له‌بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێک ده‌کات که‌تێیدا دیکتاتۆرى و ترساندن و تۆقاندن سایه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا خستووه و منیش هه‌ستم ده‌کرد زۆر نزیکه له‌و بارودۆخه‌ى ئه‌وساى خۆمانه‌وه.
دووه‌م: باس له‌خه‌باتى نهێنیى ئینسانێک (که له‌هه‌مان کاتدا هونه‌رمه‌ندیشه) ده‌کات که‌نه‌ک هه‌ر هونه‌ره‌که‌ى خۆى به‌ڵکو هه‌موو ژیانى خۆیشى خستۆته ڕیسکه‌وه له‌پێناوى ئایدیایه‌کى باڵادا که‌ئه‌ویش تێکۆشانه بۆ ئازادکردنى کۆمه‌ڵگاکه‌ى و ئینسانه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌که‌ى له‌ده‌ستى سته‌م و سه‌رکوتکردن».
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌و که‌سێتى فه‌ره‌نگیسى ناو رۆمانه‌که ئازاد به‌رزنجى ده‌ڵێت: «هه‌ڵبه‌ته جگه له‌و شتانه‌ى که‌ئاماژه‌م پێدان، تایبه‌تمه‌ندێتیى که‌سێتی فه‌ره‌نگیسیش یه‌کێکى تر بوو له‌و شتانه‌ى سه‌رنجى منیان به‌لاى ئه‌و ڕۆمانه‌دا ڕاکێشابوو. فه‌ره‌نگیس له‌سه‌رێکه‌وه کچێکه سه‌ر به‌خێزانێکى ئورستۆکراتی، له‌سه‌رێکه‌وه حه‌ز به‌دنیاى هونه‌ر ده‌کات. له‌سه‌رێکه‌وه ئافره‌تێکى جانانه و یاریزانه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ پیاواندا، له‌سه‌رێکى تریشه‌وه خۆیشى نازانێ چه‌ند عاشقى ماکانه له‌کۆتاییدا نه‌بێت. ژنێک که له‌ڕوویه‌که‌وه قوربانیى ده‌ست کۆمه‌ڵگایه، وه‌کو خۆیشى ده‌ڵێت، له‌ڕوویه‌کى تریشه‌وه قوربانیى ده‌ستی بیرکردنه‌وه‌و هه‌واو هه‌وه‌سه‌کانى خۆیه‌تی. ئاڵۆزی ئه‌م کاراکته‌ره‌ش تاڕاده‌یه‌کى زۆر سه‌رنجى ڕاکێشابووم».