مەسرور بارزانی چوار ملیار دینار بۆ پاركی هەواری شار خەرجدەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار و 500 دینار بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ و نەختینەیی.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پرۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر لە کاتی سەردانیکردنی مەسرور بارزانی بۆ شاری سلێمانی، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار و 500 دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناخ بە قۆناخ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.

پرۆژەکانیش بریتی بوون لە:

- بەڕێوەبردن و چاکسازیی پارکی هەواری شار

- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شه‌ست مه‌تری مه‌لیك مه‌حموود

- به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازیی بلواری سلێمانی-تاسڵوجه‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار