لەناو 34 كۆچبەردا عێراقیەك و سۆماڵیەك ڕزگاریان بوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند:" ئەو دوو کۆچبەرەی کە لە روداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک بە 33 کۆچبەرەوە رزگاریان بووە، یەکێکیان عێراقییە و ئەوەی دیکەیان خەڵکی سۆماڵە.

جێرارد دارمیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رادیۆی RTL گوتوویەتی، نقوومبوونی بەلەمی ئەو کۆچبەرانە "تراژیدیایەکی گەورە بوو".

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا زانیاریی زیاتر دەربارەی ناسنامەی قوربانییەکان لەلا نەبوو، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوو رزگاربووەکە یەکێکیان عێراقییە و ئەوەی دیکە سۆماڵی، ئێستاش لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

بە وتەی جێرارد دارمیان، 31 ژن و پیاو و منداڵی کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە خنکاون و "قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە".

رووداوەکە بە گەورەترین کارەساتی لەو جۆرە دادەنرێت کە لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا روویدابێت.

34 کۆچبەر کە هێشتا نازانرێت خەڵکی کوێن بە بەلەمێک لە کالێی فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا دەڕۆیشتن بەڵام بەلەمەکەیان نقوومبوو و 31 کەسیان گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار