بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی خێرا روو لەدابەزین دەکات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ماوەی کەمتر لەساڵێکە لیرەی تورکی بەشێوەیەکی خێرا روو لەدابەزین دەکات بەشێوەیەک لە مانگی دووی ئەمساڵدا یەک دۆلاری ئەمریکی تەنیا ٧ دۆلار بوو، بەڵام ئێستا هەر دۆلارێک بۆ نزیکەی ١٤ لیرە دابەزیوە.

ئه‌مڕۆ شەممە 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، بەهای دراوی تورکی بەرامبەر دۆلارێک بۆ ئاستی 13 لیرە و 87 قوروش دابەزی هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ بڵاوبوونەوەی داتاکانی رێژەی هەڵاوسانی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە، کە رێژەی هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمدا لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ 21.13% بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە سێ ساڵی رابردوویدا.

هەروەها ئاژانسی فیتچ بۆ پلەبەندی ئابووری پێشبینییەکانی لەبارەی گەشەی ئابووری تورکیا لەمساڵدا لە 10.5% بۆ 9.2% دابەزاند، دیدگای داهاتووی ئابووری وڵاتەکەشی بۆ ئاستی نەرێنی دابەزاند.

هەڵاوسان لە تورکیا کاریگەریی لەسەر هەموو خێزان و تاکێک جێهێشتووە هەر بۆیە سەندیکاکانی کرێکارانی رەنجدەرانی تورکیا داوا دەکات کەمترین مووچە لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا پێنج هەزار و 200 لیرە بێت.

 لەكاتێكدا حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ناو توركیا ئەردۆغان تۆمەتبار دەكەن بە دابەزینی زیاتری نرخی لیرە و  رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، «هەروەک ئەوەی لە پێشوودا کردوویانە، یاری بەدراو، سوود و نرخەکان دەکەن کە ئێمە ئەم یارییانە دەبینین».

هاوكات سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” کە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە بەندیخانەدایە داوا دەکات فشار دورستبکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەتورکیا، بەهۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتەکە توانای بەرگەگرتنی زیاتری قەیرانە دارییەکانیان نییە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار