لەیادی سەد ساڵەی دەوڵەتی عێراقدا: بەرەو گرێبەستێکی سیاسی تازە و حوکمڕانییەکی دروست
3 ساڵ لەمەوپێش
نووسینی / د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق
سه‌ده‌یه‌ك (1921-2021) به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت که پڕه له‌وه‌رچه‌رخانی مێژوویی جۆراوجۆر که له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه جوڵانه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی ئازادیخوازی به‌خۆیه‌وه بینیوه هاوشانی په‌ره‌پێدانی ئابووری و سیاسی و مه‌ده‌نی و بره‌ودان به سیسته‌می ته‌ندروستی و فێركردن و فه‌رهه‌نگی و یه‌كسانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاتهكانیی، سه‌ره‌ڕای ده‌سته‌به‌رکردنی رۆڵ و پێگه‌ی شیاو بۆ ژنان، سهرنجام ئه‌م هۆکارانه وایان کرد عێراق ببێته وڵاتێكی پێشه‌نگ له ناوچه‌كه و مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی فیکری و شارستانی كه له مێژووی دێرینی میزۆپۆتامیا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو.
به‌ڵام قۆناغه‌کانی دواتری به‌ده‌ر نه‌بوون له لێكترازان و نوشوستی و مه‌رگه‌سات و جه‌نگ و كاولكاری و چه‌وساندنه‌وه و گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان. ئێستا خه‌ڵکی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌کان و ئه‌و سیسته‌مه سیاسییانه‌ی حوكمی وڵاتیان كردووه نیگه‌رانن، له ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له سیاسه‌ت و كوده‌تا و ده‌ستووره كاتییه‌كان و جیاكاری و سه‌ركوتكردن و مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و شاڵاوی ئه‌نفال و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه و ووشككردنی هۆڕه‌کان. گه‌وره‌ترین وانه و په‌ند که له سه‌د ساڵه‌ی رابردووی ده‌وڵه‌تی عێراق فێری ببین بونیادنانی حوكمڕانییه‌كی دروسته؛ چونكه سه‌رباری ده‌رامه‌تی سرووشتی و مرۆیی و پێگه جوگرافییه گرنگه‌كه‌ی، تا ئێستا ئاشتیی و ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ هاووڵاتیانی عێراق دابین نه‌کراوه.
بۆیه ئێمه له‌به‌ره‌م ئه‌رکێکی نیشتمانی گرنگداین که بریتیه له پێکهێنانی حکومه‌تێکی تازه به ئاڕاسته‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و پارێزگاری له ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی حوکمڕانییه‌کی دروست، له‌سه‌ر بنه‌مای پێداچوونه‌وه به که‌موکورتییه‌کانی رابردوو. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستییه‌کی مێژوویه به ئاڕاسته‌ی دروستکردنی کۆده‌نگییه‌کی نیشتمانی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، چونکه قۆناغی ئێستا قۆناغێکی هه‌ستیاره و پێویستی به کارکردنێکی راسته‌قینه هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و گرێبه‌ستێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، چونکه ئێستا که‌س له عێراق به شیعه و کورد و سونه و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی تر به‌م دۆخه رازی نین و پێیان وایه ناکرێ به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ. کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا که له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق که تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه، پێویستی به چاره‌سه‌ر و گفتوگۆیه‌کی جددی هه‌یه له به‌غدا که زامنی شه‌راکه‌تێکی راسته‌قینه بکات له رێگای چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی که خزمه‌تی سه‌رجه‌م عێراق بکات.
هه‌ر چه‌نده ناکرێ ده‌سکه‌وته‌کانی دوای ٢٠٠٣ به‌که‌م وه‌ربگرین که شه‌ش کابینه‌ی حکومه‌ت و پێنج خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام یه‌كێك له کۆسپه گه‌وره‌کانی به‌رده‌م حوكمڕانییه‌كی دروست، قه‌یرانی سیستەمی حوکمڕانی دوای 2003 یه، چونكه له ئاستی داخوازییه‌کانی گه‌لی عێراق نه‌بوو و پێویستی به چاكسازییه‌كی ریشه‌یی راسته‌قینه هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک به سیسته‌می سیاسی و پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری دەوڵەت و کۆتایی ھێنان بە پێشێلکارییه‌کان دێته‌دی. وه‌ک ده‌زانن بۆ کۆتای هێنان به‌م دۆخه هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌مان ئه‌نجامدا، وه‌کو به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێک بۆ داواكارییه‌كانی شه‌قام و رێزگرتن له كۆده‌نگی نیشتمانی و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی، چاوه‌ڕوانین رێوشوێنه یاساییه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واوبن و به گوێره‌ی به‌ركه‌وتی ده‌ستووری حكومه‌تێكی نوێ پێكبێنین. سه‌رباری قه‌یران و هێرشه تیرۆرستییه‌كان و ئه‌و شه‌پۆلی توندوتیژییه‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه، مایه‌ی دڵخۆشیه عێراقییه‌كان له بری په‌نابردنه به‌ر جه‌نگ و ململانێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر میكانیزی ئاشتییانه‌ی هه‌ڵبژاردن، له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌می به‌شداری هاووڵاتییان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا نادیده ناگرین، چونكه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له خودی خۆیدا كۆتا ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئارامی و به‌شداری به‌رفراوانی عێراقییه‌كانه له پڕۆسه‌كه‌دا، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه هاووڵاتییان بتوانن بژارده‌كانی به‌رده‌مییان زیاتر بكه‌ن و له رێگه‌ی پته‌وكردنی پایه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانییه‌كی تەندروست، خواست و هیوا و ئاواته‌كانیان بێننه‌دی. گه‌نده‌ڵی ئاسته‌نگێكی دیكه‌ی به‌رده‌م به‌ر جه‌سته‌کردنی حوكمڕانییهکی دروسته، ئافاتێكی مه‌ترسیداره و په‌یوه‌سته به توندوتیژی و تیرۆره‌وه، سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی په‌رته‌وازه‌ییه و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و عێراقیش ده‌خاته به‌رده‌م جیاكاری و نادادپەروەری.
ده‌بێت له رێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه، كاری جددی و پێكه‌وه‌یی بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفته، ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكی نیشتمانیه و بێ سه‌ركه‌وتن له‌و جه‌نگه‌دا ناتوانین له‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکدا بین، ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی ووشك بكه‌ین و پاره بهتاڵانبراوهكانیش بگێڕێنه‌وه. پێویسته له قۆناغی ئاینده‌دا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندانه‌ی ده‌ستوور بكه‌ین كه له ئه‌زموونی کارکردنه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاری هه‌ندێ قه‌یران و ته‌نگژه‌ن و به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی، ده‌بێت شۆڕشێك له بواری یاسا تهشریعییهكاندا به‌رپا بكه‌ین كه وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵگەش بپارێزێت، چونكه ئه‌و گوڕانکارییه زۆرانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون له چوارچێوه‌ی سیسته‌مه یاساییه‌كانی پێشوودا هاوته‌ریب نه‌بوون له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك یاسای سزادانی عێراقی به نموونه. ئه‌رکێکی ترمان بریتیه ئه‌نجامدانی په‌ره‌پێدانی ئابووری چونکه ناكرێت چی دیكه پشت به ئابووری به‌رخۆر ببه‌ستین كه 90% له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت بێت، داتاكانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خواست له‌سه‌ر نه‌وت له كه‌مبوونه‌وه دایه و جیهان به‌ره و پشتبه‌ستن به ووزه‌ی پاك هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌ش دوور و نزیك كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری عیراق. له سایه‌ی رێككهوتننهكانی تایبه‌ت به ژینگه و وه‌رچه‌رخانی ئابووری جیهان به‌ره‌و پشتبه‌ستن به ووزه‌ی تازه، ده‌بێت پلانی سه‌راپاگیری پێشوه‌خته‌مان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش گرێدراوی گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه كه هه‌ڕه‌شه له ئایندهی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات که گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته خراپه ئابوورییهكانییهتی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.
دیارده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ووشكه‌ساڵی و گه‌رده‌لووله لماوییهكان له به‌رزبوونه‌وه‌دان، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانمان به هۆی به بیابانبوونه‌وه له مه‌ترسیدان، له ئه‌نجامی دورستکردنی به‌نداوه‌كان له‌سه‌ر لقهڕژێنهكانی دیجله و فوڕات، به‌شه ئاوی عێراق كه‌می كردووه، بۆیه زۆر پێویسته وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی رووبه‌ڕووی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ببینه‌وه، پێویسته له رێگه‌ی دارشتنی پلانی ستراتیژییه‌وه خاکی میزۆپۆتامیا ببوژێنینه‌وه و هه‌مه‌چه‌شنی ژینگه‌كه‌ی وه‌ك باخه‌کانی خورما و زۆنگاوه‌كان و ده‌شت و چیا سەرکەشەکانی كوردستان پارێزگاری لێ بکه‌ین. یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له عێراقی تازه ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه كه سودی له پێگه جوگرافییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ دراوسێکانی كه‌وتۆته جه‌نگ و ململانێی بێهوده‌وه، ئه‌مه‌ش كۆسیسته‌می هه‌رێمی ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و داڕووخان بردووه، ھەر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازان و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بووه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و عێراق.
پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دوور له میحوه‌ربه‌ندی و ململانێكان دابڕێژینه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موواندا بنیات بنێین، عێراق كه پێشتر ناوه‌ندێک بووه بۆ ململانێ و ناكۆكییه‌كان، ده‌بێت بیگۆڕین بۆ پردی په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش دایه عێراق به رۆڵه میحوه‌رییه‌كه‌ی جارانی هه‌ستێت له ناوچه‌كه‌دا و نه‌هێڵێت خاكه‌كه‌ی ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێ ئه‌وانی دیكه، نابێت رێگه بده‌ین ده‌وروبه‌ر كێشه‌كانیان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ده‌بیت به‌غدا بكه‌ینه چه‌قی به‌یه‌كگه‌یشتنی كه‌لتووره جیاوازه‌كان هه‌روه‌ك پێشتر پایته‌ختی شارستانیه‌ت و مه‌لبه‌ندی فره‌یی و لێبوورده‌یی بووه. عێراق له ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنیدا رووبه‌ڕووی گه‌لیك ئاڵێنگاری مه‌ترسیدار بۆته‌وه، ھەروەھا ئستحقاقی گەورەشی لە بەردەمە، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور، سه‌رچاوه‌ی گرفت و كێشه جۆراوجۆره‌كانی وڵات و بگره خودی ناوچه‌كه‌شه، له ئه‌زموونی ئه‌و سه‌د ساڵه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه عێراقێكی سه‌قامگیری خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو كه له‌گه‌ڵ گه‌ل و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ئاشتییانه هه‌ڵبکات، دەوڵەتێک دەستوور رێوێنی بێت، دەوڵەتێک بێ خزمەتکاری خەڵکەکەی بێت و یاسا تێدا سەروەر بێت، رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت و بنه‌مای هاووڵاتیبوون بچه‌سپێنێت، پشتیوانی بکات لە سیستەمی فێرکردن و گەشەپێدان و پێشکەوتن، ده‌وڵه‌تێك بنیات بنێین كه شایسته‌ی ئێستا و ئاینده‌مان بێت.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ سەرجەم شه‌هیدانی عێراق كه له پێناو ئازادی و دیموكراسی و به‌رگری له نیشتمان گیانی خۆیان به‌خشی.