دەزگای شەهیدان: 300 چەکداری کوژراوی داعش مووچەی شەهیدانە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند:" 300 تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار مووچەی شەهیدانەیان بۆ بڕاوەتەوە، لە کاتێکدا ئەوان ناویان لە لیستی ئەندامانی داعشی تیرۆریستە". دەڵێت:" نووسراومان بۆ دەستەی خانەنشینی کرد مووچەکانیان رابگرێت".

​ئەمڕۆ سێشەممە 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، عەبدولئیلاهـ نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بە راگەیاندنی فەرمی عێراقی راگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوە لە ناوی سوودمەندەکانی شەهیدانە، ئاشکرا بوو کە 300 تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار مووچەی شەهیدانەیان بۆ بڕاوەتەوە، لە کاتێکدا ئەوان ناویان لە لیستی ئەندامانی داعشی تیرۆریستە، بۆیە نووسراومان بۆ دەستەی خانەنشینی کرد مووچەکانیان رابگرێت".

عەبدولئیلاهـ نائیلی وتیشی: "بەشێکی زۆری بڕیارەکانی پێدانی شەهیدانە لاوازن، چونکە بڕێکی زۆر پارە بۆ کەسانێک خەرجکراوە کە شایستەی نین، بۆیە دەستەی شەهیدان کار دەکات بۆ پێدانی شایستەکان بە کەسوکاری قوربانیان".

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشکراشی کرد: "

دەستەکەمان بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020، چەند لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی هەموو بڕیارەکانی تایبەت بەو کەسانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە، بە مەبەستی ئاشکراکردنی هەر سەرپێچییەک و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران".

هەروەها وتی: "لێکۆڵینەوەکانمان ئاشکرایانکرد، بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەی ساختە لە دەستەی خانەنشینی، پارەی شەهیدانە بۆ 4 هەزار کەس لە پارێزگای ئەنبار خەرجکراوە، لە کاتێکدا ئەو مامەڵانە بە دەستەی شەهیداندا تێنەپەڕیون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار