قایمقامی سلێمانی: سەرجەم ئاهەنگ و چالاکییەکان بۆ سەری ساڵ ڕادەگرین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنەی ئەمنی سلێمانی ڕایانگەیاند:" بەهۆی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر و قوربانیانی ماوەی ڕابردووی دەستی داعش، سەرجەم ئاهەنگ و چالاکییەکانی حکومەتیان بۆ سەری ساڵ ڕاگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر و شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش، به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زاینییه‌وه له‌شاری سلێمانی هیچ بۆنه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام له‌سه‌ری ساڵدا هه‌م میوانێكی زۆر رو له‌شاری سلێمانی ده‌كات، هه‌م خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش وه‌ك نه‌ریتێكیان لێكردوه له شه‌قامی سالم و گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار و هه‌واری شار و كافێ و رێستۆرانته‌كان كۆوبنه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسای له‌شاره‌كه تیمه‌كان ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه".
قایمقامی سلێمانی وتیشی: "ئه‌و روداوانه‌ی له هه‌ولێر رویاندا نیگه‌رانی كردوین و پرسه‌ی خۆمان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان".
ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌وه‌ی ئه‌ركمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، هیچ منه‌تی تێدا نییه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا، چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆبونه‌وه‌ی ئاو هه‌بو، به‌ڵام به‌گه‌یشتنی تیمه‌كان چاره‌سه‌ركران، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت، به‌هۆی گیرانی مه‌نهۆڵ "ئینلێت"ه‌كانه‌وه بو، رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه بونه‌ته هۆكار بۆ گیرانی مه‌نهۆڵه‌كان".

