وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنماییی پلەبەرزكردنەوە رادەگەیەنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی نوسراوێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، مەرجەكانی پلە بەرزكردنەوەی ئه‌فسه‌رانی راگەیاندووە و بەپێی پلەكانیان پۆلینی كردون و ساڵی خزمەتەكەیان رونكراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پله‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه مه‌رجه ده‌رچوی كۆلێژی پۆلیس بێت یان ده‌رچوی خولی ئه‌فسه‌رانی باڵا بێت.
هەر لە نوسراوەكەدا مەرجەكانی ئەو پلانەی كە پلە بەرزكردنەوە دەیانگرێتەوە رونكراونەتەوە كە، ملازمی دو بۆ ملازمی یه‌ك، هه‌روه‌ها ملازمی یه‌ك بۆ نه‌قیب پێویستی به سێ ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه تا پله‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌قیب بۆ رائید، رائید بۆ مقه‌ده‌م، مقته‌ده‌م بۆ عه‌قید، عه‌قید بۆ عه‌مید پێویستی به چوار ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه، پله‌ی عه‌میدیش بۆ لیوا، لیوا بۆ فه‌ریق پێویستی به شه‌ش ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌فسه‌ر له پله‌ی ملازم تا رائد له تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامده‌درێت ده‌ربچێت.

