عێراق سەرجەم قەزرەکانی کۆیتی دایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند:" بڕی كۆتایی و پاشماوەی قەرەبووكردنەوەكانی دەوڵەتی كوێت كە 44 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو كۆتایی هات، بەمشێوەیە عیراق تەواوی ئەو قەرەبووكردنەوەیەی تەواوكرد كە لەلایەن لیژنەی نەتەوەیەكگرتووەكانی سەر ئەنجومەنی ئاسایش بەپێی بڕیاری 678ی ساڵی 1991 دیاریی كرابوو كە كۆی گشتی (52.4) ملیار دۆلاری ئەمریكایی بوو بۆ دەوڵەتی كوێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا بانكی ناوەندی عێراق بڵاویکردەووە:" عیراق تەواوی ئەو قەرەبووكردنەوەیەی تەواوكرد كە لەلایەن لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكانی سەر ئەنجومەنی ئاسایش بەپێی بڕیاری 678ی ساڵی 1991 دیاریی كرابوو كە كۆی گشتی (52.4) ملیار دۆلاری ئەمریكایی بوو بۆ دەوڵەتی كوێت و بڕی كۆتایی و پاشماوەی قەرەبووكردنەوەكانی دەوڵەتی كوێت كە 44 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو كۆتایی هات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''واچاوەڕوان دەكرێت تەوابوونی قەرەبووكردنەوەكان ببێتە مایەی دەرچوونی عیراق لەژێر بەندی حەوتەم، وێڕای كاریگەریی لەسەر سەرلەنوێ گەڕانەوەی یەكخستنی بانكی عیراقی لەگەڵ سیستمی بانكی جیهانی و سودوەرگرتن لەو زیادە داراییانەی لەو ڕێگەیەوە فەراهەم دەبن.''
لیژنەیەكی نێونەتەوەیی لە ساڵی 1991 پێكهێنرا و بەغدا پابەندكرا بە دانەوەی 52.4 ملیار دۆلار، وەك قەرەبووی تاكەكان و كۆمپانیاكان و ڕێكخراوە حكومییەكان و ئەوانی تر، لە دوای داگیركردنی عیراق بۆ كوێت لە مانگی ئابی 1990.

