هەسەدە: تورکیا هێرشی زەمینی دەستپێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند:" سوپای تورکیا لە دەوروبەری تل تەمر هێرشی زەمینی دەستپێکردووە و شەڕ و پێکدادان هەیە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە "هێزەکانمان رووبەڕووی هێرشێکی زەمینیی سوپای تورکیا دەبنەوە لە گوندی ئوم کێف".

هەسەدە دەڵێت:" سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتگیرییان دەکات "ئێستا هێرشێکی زەمینیی دەکەن بۆسەر گوندی ئوم کێف لە دەوروبەری تل تەمر و هێزەکانمان رووبەڕووی دەبنەوە".

ئاماژە بەوەش دەکات کە :"شەڕ و پێکدانانی تووند" لە چەند میحوەرێکی دەوروبەری گوندەکە بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار