وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگێك 7 ملیار دۆلار بووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 98 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەناردە کردووە و داهاتی ئەو نەوتەش زیاتر لە 7.6 ملیار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ شەممە، 25 ی کانوونی یەکەمی 2021، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی رابردوو، رایگەیاند: "بەپێی ئامارە کۆتاییەکانی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق-سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا گەیشتە 98 ملیۆن و 192 هەزار و 317 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە 7 ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار".

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند: "تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 95 ملیۆن و 860 هەزار و 149 بەرمیل؛ هاوکات هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهان گەیشتە 2 ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە: "هەر بەرمیلێکی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا بە 77.510 دۆلار فرۆشراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار