هەسەدە: یەکێک لە مەترسیدارترین میرە بەکرێگیراوەکانی داعشمان دەستگیرکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند:"هێزەکانیان یەکێک لە مەترسیدارترین میرە بەکرێگیراوەکانی داعشمان دەستگیرکردووە و دەڵێت: بەشداری لە چەندین هێرش کردووە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتیش کۆبانێ.

ئەمڕۆ شەممە، 25 ی کانوونی یەکەمی 2021،  فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتەری خۆی دەستگیركردنی ئەمیرێكی داعشی ڕاگەیاند، كە بەشداری هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوا و كۆبانێ-ی كردووە.

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات نوسیویەتی: لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین میرەکانی داعش ڕادەگەیەنێت، کە بەشداری چەندین هێرشی کردووە، لەوانە هێرشی سەر کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤دا و لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چەندین کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەمان ئەنجامداوە.

سەبارەت بە خستەڕووی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو ئەمیری داعش، شامی ئاماژەی بەوەكردووە، دواتر دانپێدانانەکانی بڵاودەكەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار