وەزیری کارەبا: لە ساڵی تازەدا كاتژمێرەكانی كارەبا زیاددەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزیری کارەبای حکومەتى هەرێم رایگەیاند:" ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە".

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتى هەرێم رایگەیاند:" چه‌ند بڕیارێك دران له‌وانه‌ (وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە)؟".

ئاشکراشى کرد کە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی. 
وەزیرى کارەبا وتیشى، وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەگەڕخستنی  پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان - عێراق بەدەست بهێنێت.

هه‌روه‌ها وەزیرى کارەبای هەرێم روونیکردەوە کە لە ساڵی 2022، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
* پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقڵاوە.
* پڕۆژەی هێڵی بازیان- راپەرین.
* پڕۆژەی هێڵی تانجەڕۆ- سەید سادق.
* وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک.
* بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا
بە وزەی خۆر.
* تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل.
* تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار