هەدەپە پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد رایگەیاند:" بەخۆیاندا بچنەوە، چونکە لەکۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ هەدەپەیە و ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە"، دەشڵێت هەدەپە بووەتە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتی ئازادیخواز لەتورکیا".
ئهمڕۆ یەکشەممە 26ی كانوونی یهكهمی 2021، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی (هەدەپە) لە گردبونەوەیەکدا لە شاری روهای باکوری کوردستان كه به دروشمی"ئێستا کات کاتی دادپەرورییە" پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و وتی" دەسەڵاتدارانی ئێستا پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و ئێمە دەبێت سەر بکەوین ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە".
"پارتی دیموکراتی گەلان لەپێناو ئازادی و دادپەوەریدا خهبات دهكات، هەدەپە لەپێناو ئازادیدا هەیە، لەئێستادا دەنگی ههدهپه لە هەموو تورکیادا بڵاوبوەتەوە"، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی (هەدەپە) وادهڵێت.
هەدەپە کە لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئهنقهرهوه هەوڵی داخستنی دەدرێت، سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیاشە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 11.7%ی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان، 67 کورسی بەدەستهێنا.

