مەزڵوم عەبدی داوایەک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات کاربکات بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا کە هاوڵاتیانی مەدەنی بەئامانج گرتوە ، هەروەها هێرشەکەی ئەنقەرە لێدانە لەهەوڵەکانی بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو هێرشەی تورکیا کە لە یەکێک لە ماڵەکانی کۆبانیدا بارەگای رێکخراوێکی لاوانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج کەس شەهیدبون و چوار کەسی دیکەش برینداربون، ئەو هێرشەش بەردەوامیی هەڵسوکەوتی داگیرکارییە و سەلماندنی چۆنیەتی مامەڵەی تورکیایە لەگەڵ پرسی کورد لەسوریا".

شەوی 25ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی تورکیا بارەگای رێکخراوی (لاوانی شۆڕشگێر)ى له‌ شاری كۆبانی رۆژئاڤای کوردستان بۆردومانکرد و هێرشەکەش شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەردەوامی هێرشەکان لێدانە لەئاسایش و ئارامی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین".

مەزڵوم کۆبانی، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات کاربکات بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا کە هاوڵاتیانی مەدەنی بەئامانج گرتوە ، هەروەها هێرشەکەی ئەنقەرە لێدانە لەهەوڵەکانی بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار