ئەمریكا: هیچ هێزێكی شەڕكەرمان لەعێراقدا نەماوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ریان له‌ناو خاكی عێراقدا نه‌ماوه.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2021،هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی دوپاتكردوه‌ته‌وه كه له 9ی ئه‌م مانگه‌وه هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی له عێراقدا نه‌ماوه و له‌و كاته‌وه ئه‌و هێزانه خزمه‌تگوزاریی جه‌نگی پێشكه‌ش به عێراق ناكه‌ن.
"پێش واده‌ی دیاریكراو پابه‌ندبووین به كشانه‌ویه هێزه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنه‌مان جێبه‌جێكرد كه له ناو گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتن له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو باس كرابوون". هاوپه‌یمانێتییه‌كه وا ده‌ڵێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه "به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان زووتر له واده‌ی خۆی جێبه‌جێ كراوه.
ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش كه ئێستا له عێراقن، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت كه ئه‌و هێزانه راوێژكارین و هاوكاریی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ شكستهێنان به رێكخراوی داعش.
له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بڕیاربوو كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێزه شه‌ڕه‌كه بیانییه‌كان بنكه سه‌ربازییه گه‌وره‌كانی عێراقیان چۆڵ كرد.
گروپه شیعه چه‌كداره‌كانی عێراقی نزیك له ئێران دڵنیان نین له كشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا و هێزه بیانییه‌كان، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا ده‌ست به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.

