هاتوچۆی سلێمانی خاوەنی ماتۆرسكیلەكان ئاگادار دەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتی

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت: "هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ماتۆرسکیل بەردەوامە"، ئاماژە بەوەشدەکات، " ئەوانەی کاری دلیڤەری دەکەن دەبێت خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سکیل بن".

ئەمرۆ سێشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2021 لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: "هەڵمەتی دەست بە سەراگرتنی ماتۆرسکیل بەردەوامە و ژمارەیەک ماتۆرسکیل دەستی بە سەردا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات بەتایبەت  شۆفێری ئەو  ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەست کێش و کڵاو و سەرئەژنۆ  بەکاربهێنن،  وە خۆیان دوور بگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتیان و دەبێت خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سکیل بن".

ئەوەشی خستۆتەروو: "هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل مۆڵەتی لێخورینی نیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەند نەبێت دەست بە سەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت".

دەقی ئاگادارییەکە:...

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێری ئەو ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن

هەڵمەتی دەست بە سەراگرتنی ماتۆرسکیل   بەردەوامە و ژمارەیەک ماتۆرسکیل دەستی بە سەردا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت 

‏‎هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات بەتایبەت  شۆفێری ئەو  ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەست کێش و کڵاو و سەرئەژنۆ  بەکار بهێنن ،  وە خۆیان دور بگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتیان و ە دەبێت خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سکیل بن  یاخود هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل مۆڵەتی لێخورینی نیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەند نەبێت دەست بە سەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بە سەراگرتن دەکرێت توندترین سزا دەدەرێت . 

هەروەها داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان  لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە 

پەیوەندی بکەن  بە  ژمارە (۱٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یان 

پەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆی 

بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار