ڕۆژئاڤای کوردستان 2022 دەکاتە ساڵی زمانی کوردیی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک نوسەر و رۆشنبیر لە رۆژئاوای کوردستان کاتژمێر 7:00ی ئیوارەی ئەمرۆ کەمپینێک بۆ گرنگیدان و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی دەستپێدەکەن بۆ ئەمەش داوایان وایە بڵاوکردنەوەی گشت بڵاوکراوە و بڕیارەکانی ئیدارەی خۆسەر لەڕۆژئاوا بەزمانی کوردی بن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی كانوونی یهكهمی 2021، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ڕێکخەرانی کەمپینەکە داواکارن لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ زمانی کوردی لە هەموو شوێنێکی ڕۆژئاوا جێگیر ببێت و بەرەو پێشببردرێت، بۆ ئەمەش داوایان وایە بڵاوکردنەوەی گشت بڵاوکراوە و بڕیارەکانی ئیدارەی خۆسەر لەڕۆژئاوا بەزمانی کوردی بن.
هاوکات ه ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان پاڵپشتی بۆ کەمپیەنکە دابینکردووە و کۆمەڵێک لە نووسەران و ڕۆشبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانکردووو بە ڕاگەیاندنی کەمپینەکەیان بەناوی "زمانی کوردیی" ئەوەش بە ئامانجی جێگیربوون و بەرەوپێشبردنی زیاتری زمانی کوردی لە ناوچە کوردییەکانی سوریا.
هەروەها، لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بەزمانی کوردی لەڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخەرانی کەمپینەکە داواکارن سەرجەم بڵاوکراوە و بڕیارەکانی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوا بکرێن بە زمانی کوردی، بڕیاریشە کەمپینەکە بەفەرمی کاتژمێر 7:00ی ئێوارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕابگەیەندرێت.

