فەرەنسا دوو قاچاخچی كورد سزا دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتی

فەرەنسا دوو قاچاخچی كورد بە زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی سزا دەدات بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، میدیای بەریتانی ناوی قاچاخچییەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، محەممەد فاتیح تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی سووریایە؛ دوو قاچاخچییەکەی دیکە تەمەنیان 25 ساڵە و کوردن کە یەکێکیان ناوی شارام شۆڕش و ئەوی دیکەیان ناوی عەلی هەلدینە. ئەو سێ کەسە بە تاوانی بەقاچاخبردنی خەڵک لە رێگەی زیاتر لە 500 بەلەمەوە بە ماوەی جیاواز زیندانیکران. 

میدیای بەریتانی وێنەی هەریەکە لە محەممەد فاتح و شارام شۆڕشی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، محەممەد فاتح وەکو تاوانباری سەرەکی، چوارساڵ زیندانی دەکرێت؛ داواکاری گشتی داوای 7 ساڵ زیندانیکردنی بۆ شارام شۆڕش دەکرد، بەڵام دوو ساڵ بەند دەکرێت.

میدیای بەریتانی لە زاری پۆلیسی فەرەنساوە بڵاویکردەوە، ئەو کەسانە بۆ هەر کەسێک 2 هەزار بۆ 3 هەزار یۆرۆ کە دەکاتە 2 هەزار و 250 بۆ 3 هەزار و 400 دۆلاریان وەرگرتووە. بەمەش لەکۆی گەشتە بە قاچاخبراوەکانیاندا زیاتر لە 1 ملیۆن و 345 هەزار دۆلاریان دەستکەوتووە، بەڵام پارەکە بۆ شوێنی دیکە گوازراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەسەردا نەگرتووە.

پۆلیس لە ئۆتۆمبێلی قاچاخچییەکاندا دەستی بەسەر پەرتووکێکی ناودا گرت و تێیدا ناوی سەتان کۆچبەری تێدا بوو و تەنانەت هەندێکیان وەک منداڵ تۆمارکرابوون. بەڵگەنامەکانی دادگە پیشانیدەدەن کە پەڕاندنەوەی هەرە سەرکەوتووی کۆچبەران بەنێو نۆکەندی ئینگلیزدا لە 19ی مانگی تەممووزدا بووە لە لایەن ئەو سێ کەسەوە کاتێک لە یەک بەلەمدا 83 کۆچبەریان پەڕاندووەتەوە. 

بەرپرسانی هێزی سنووریی بەریتانیا توانیویانە ناسنامەی 327 کەس بدۆزنەوە کە لە لیستی قاچاخچییەکاندابوون  توانیویانە بە سەرکەوتووی بگەنە بەریتانیا و ناسنامەی 200 کەسی دیکەشیان لایە، کە گوماندەکرێت پەڕیبنەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار