جەبار یاوەر لەبارەی‌ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا رونکردنەوە دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند:" لەگەڵ دەستپێکردن بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و بەپێی رێککەوتنێکی نێوان هەردوو وڵات، چەند سەرچاوەیەکی نادروستی رۆژنامەوانی بەتایبەت لە سۆشیاڵ میدیا هەندێک لێدوانی بێ بنەمایان بە ناوی ئەوەوە بڵاوکردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، لە روونکردنەوەیەکدا جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، هیچ لێدوانێکی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی رابردوو نەداوە بۆ هیچ هۆکارێکی راگەیاندنی بینرا و بیسترا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەردەم بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکای بە زەروریەت زانیوە هەم لە ڕووی پاڵپشتی توانستی و لۆجستی و ڕاوێژکاریەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعشز

دەقی ڕوونکردنەوەکە:  

ڕوونکردنەوە و ڕەتکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری
دیارە کە لەگەڵ دەستپێکردن بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو ووڵات . چەند سەرچاوەیەکی نادروستی ڕۆژنامەوانی بەتایبەت لە سۆشیاڵ میدیا هەندێک لێدوانی بێ بنەمایان بە ناوی بەرێز (فەریق جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاو کردۆتەوە ، لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە بەرێز فەریق جەبار یاوەر هیچ لێدوانێکی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی ڕابردوو نەداوە بۆ هیچ هۆکارێکی ڕاگەیاندنی بینرا و بیسترا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هەردەم بەرێزیان بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمەریکای بە زەروریەت زانیوە هەم لە ڕووی پاڵپشتی توانستی و لۆجستی و ڕاوێژکاریەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆرستانی داعش و هەموو تیرۆرستان.

ڕاستی دواین لێدوانی فەریق جەبار یاوەر سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ ئاژانسێکی نێودەوڵەتی بووە کە تێیدا فەریق جەبار یاوەر لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسەکەدا کە باس لەلایەنی نێگەتیڤی کشانەوەی هێزە شەرکەرەکانی ووڵاتی ئەمەریکا دەکات و پرسیاری مەترسیەکانی  دەکات ! لە وەڵامدا ئەمینداری گشتی ڕایدەگەیەنێت کە لەو باوەڕەدا نین کە دەرئەنجامی نەرێنی نالەبار ڕووبدات بەو هۆکارەی کە: یەکەم بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو ووڵات تەنها هێزە شەرکەرەکان دەکشێنەوە کە خۆی لە خۆیدا بۆ ماوەیەکی زۆرە هێزە شەرکەرەکانی ووڵاتی ئەمەریکا ژمارەیەکی کەمیان لە ناو خاکی عێراقدا ماون کە بەشداریان لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش لە مەیدانی جەنگدا سنوردار بووە و ئەوە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی فیدراڵ بوون کە لە مەیدانی جەنگدا بەشداری فراوانیان کردووە لە لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش و ئێستاکە بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا ،هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان بەهێزتر بوون و زیاتر ئامادەی ڕوو بەڕووبوونەوەی تیرۆرستانن و دووهەم هێزەکانی ئەمەریکا وەکو ئەرکی ڕاوێژکاری و پاڵپشتی لە عێراق دەمێننەوە کە ئەمە لەم کاتەدا زۆر بەهادارتر و پر ئەنجامتر دەبێت و یارمەتی و پاڵپشتی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم هێزانە..

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار