لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانیدا بە درۆن هێرشدەكرێتە سەر بنكەیەكی ئەمریكا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ كە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانییە، كەمێك لەمەوبەر به‌دوو درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌دوو درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت.
هه‌ردوو درۆنه‌كه بۆمبڕێژكراوبون‌و به‌رله‌وه‌ى بگه‌نه بنكه‌كه خراونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه ده‌ڵێت:"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریاو دوو درۆنى بۆمبڕێژكراویان تێكشكاندوه".
بەرپرسەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستمی دژە مووشەکی لەو شوێنەدا چالاک بووە، هەربۆیە هەردوو فڕۆکەکە خراونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت.
شه‌وی 3ی كانونی دوه‌می 2020، له هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
