تەرمی "شوان" ەكەی هەولێر كە لافاو بردبووی دۆزرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای نزیكەی 20 رۆژ تەرمی ئەو شوانە دۆزرایەوە كە لەلافاوی دووەمی هەولێر ئاو بردی. پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تەرمی ئەو شوانەیان دۆزیوەتەوە كە رۆژی 17-12-2021 لە هەولێر لافاو بردی، بەڵام تاوەكو ئێستا تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە: ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە هەولێر لافاو دروستبوو، بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا، ئەوكات تەرمی 10 كەسیان دۆزرانەوە و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون، یەكێكیان شوانێك بوو بە ناوی (ئومێد) و ئەوی دیكەشیان منداڵێك بوو بە ناوی (دانەر نەبەز)، بەڵام ئەمڕۆ تەرمی شوانەكە دۆزرایەوە.

بابهتی پهیوهندیدار