ئەمڕۆ پێنج تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە دهۆک تۆمارکران
مهسرور بارزانى هۆشدارى دهداته وهزیرى تهندروستى
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنج تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە دهۆک تۆمارکران، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "وەزیری تەندروستیم راسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونهوهی بدەن."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایهی نیگهرانین" هاوکات داوا له هاونیشتمانیان دهكات پابەندبن به رێنماییەکان و ڤاكسین وهربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6-1-2022 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا پشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێک کراوە و دەرکەوتووە کە 5 کەسیان هەڵگری ئۆمیکرۆن (گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا) بوون. بەوتەی وەزیری تەندروستی، تووشبووەکان لە یەک خێزانن، دووانیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانی دیکەشیان تووشکردووە.
