ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدات. 

کۆبوونەوەکە لەبارەی چەند پرسێکی جیاواز دەبێت و باس لە دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.

هەروەها تاوتوێی پرسی ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان، دەکرێت. 

لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، بەشێکی کۆبوونەوەکەش سەبارەت بە دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار