یەكێتیی ئەوروپا رەخنە لە سێ وڵاتی هاوسنووری بیلاڕووسیا دەگرێت

"یەكێتی ئەوروپا بۆ لاتیڤیا و لیتوانیا و پۆڵەندا: بۆتان نییە كۆچبەران بنێرنەوە"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەكێتیی ئەوروپا رەخنە لە سێ وڵاتی هاوسنووری بیلاڕووسیا دەگرێت، رەفتارەكانیان لە ئاست كۆچبەران بە نایاسایی ناودەبات و دەشڵێت بۆیان نییە كۆچبەران بگەڕێننەوە.

ئێلڤا جۆهانسن، كۆمیسیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری ناوخۆ رایگەیاند: لەم بارودۆخە مەترسیدار و قورسەی كە هەرسێ وڵاتی پۆڵەندا، لاتیڤیا و لیتوانیا تێیدان، هێشتا دەبێت بەگوێرەی یاسا كۆچبەران لەسەر سنوورەكانیان نەگەڕێننەوە، چونكە بەزۆر گەڕاندنەوەی كۆچبەران نە یاساییە و نە جێگەی پەسەندكردنیشە.

وتیشی: دەبێت بارودۆخێك دروستبكەن كە تێیدا خەڵكی مافی ئەوەی هەبێت داوای پەنابەری بكات، داواكەی تاوتوێ بكرێت و پاڵپشتی و راوێژی یاساییان پێبدرێت.

لەناوەڕاستی ساڵی 2021 ەوە زیاتر لە هەشت كۆچبەر چوونە بیلارووسیا تا لەناو خاكی پۆڵەندا، لاتیڤیا و لیتوانیاوە بگەنە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا، هەندێكیان رووبەڕووی تووندوتیژیی هێزە ئەمنییەكان و پاسەوانانی سنوور بوونەوە، بەڵام توانییان بە هەر رێگەیەك بێت بۆ وڵاتانی دیكەی رۆژئاوای ئەوروپا دەربازبن،هاوكات سەدان كۆچبەری دیكە لەسەر سنوور بە زەبری هێز گەڕێندرانەوە بۆ بیلاڕووسیا و ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار