هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ دەوامی فەرمییە تەنیا چەند كاتژمێرێك دەوام كەمدەكرێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:" دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان لە سەعات 10ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ".
ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە 23ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات 10:00ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ".
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لەزۆربەی شار و شارۆچكەكان ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.
بابهتی پهیوهندیدار