پەكەكە: كات كاتی ئازادكردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجەلانە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەبرد و ئەنجامەكەی بڵاوكردەوە، دەشڵێت:" كات كاتی ئازادكردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجەلانە".
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022، پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمیتەی ناوەندیی بە بەبەشداریی 27 ئەندام لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدراوە و بە سەركەوتوویی بەڕێوەچووە.
پەكەكە، ڕاشیگەیاند:" لێپرسینەوە و ڕەخنەی قوڵیان سەبارەت بە كارەكانی ساڵی 2021 دەستپێكردووە و لەسەر بەهێزتركردنی هەڵمەتی كات كاتی ئازادییە، كە ئامانجمان ئازادكردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجەلانە".

بابهتی پهیوهندیدار