شەپۆلێكی دیكەی بەفرو باران روو لەهەرێم دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە رۆژی هەینییەوە ناوچەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری سێ شەپۆلی بەفرو بارانەوە.

‎ئاراس جەبار، كەشناسی دیاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ڕۆژانی نێوان چوار بۆ 11 ی ئەم مانگە ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستەھەوای ساردی جەمسەری باكور كە بەشێوەی نزمەپاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە كە شەپۆلەكە لە شێوەی بەفر و بارانبارینە و لەناوچە شاخاویەكان بەفرێكی زۆر دەبارێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار