كێشە ریشەدارەكانی كورد لەگەڵ حكومەتی عێراق‌و دیدێكی كورت بۆ چارەسەریان

دانا دارا حسێن

3 ساڵ لەمەوپێش



دانا دارا حسێن

بۆ تێگەیشتن لەوێنەكە بەتەواوەتی، پێویستە عێراقی دوای 2003 ببینین كەدیارترین سیماكانی بریتین لە:
1.شێوازی دەوڵەت تەنها بەناونیشان و دەقی دەستوری فیدڕاڵیە، ئەگینا بەهیچ شێوەیەك ئەو مۆدێلی حوكمڕانیەی كە لەعێراقە و ناوی دەوڵەتێكی فیدڕاڵیە لەجیهاندا وێنەی نییە!
2.ئەدای حوكمڕانی شیعە لەعێراقدا بەیەكێك لەحوكمڕانیە خراپەكان دادەنرێت لەمێژوی كۆن و هاوچەرخی عێراقدا .
3.بەرژەوەندی تاكی عێراقی بووە بە قوربانی بۆ وەدیهێنانی بەرژەوەندی حزبی و گروپی نا نەتەوەیی .
4.لەعێراقدا بە لێشاو دەستتێوەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەرەكی هەیە.
5.لاوازی پایەكانی حوكمڕانیو دامەزراوەكانی وڵات .
•كەواتە پوختەی كێشەكانی هەرێم و ناوەند چین :
1.دۆسیەی وزە (نەوت و گاز )
2.دۆسیەی خاك و سنور (ناوچە جێناكۆك یان دابڕاوەكان) 
3.دۆسیەی دارایی و بودجە 
4.دۆسیەی هێزی پێشمەرگە 
5.نەبوونی متمانەو پابەند نەبوون لەجێبەجێ‌ كردنی رێكەوتننامەكان .
•دیدێكی كورت بۆ چارەسەر :
1.سەركردایەتی كوردو دامەزراوەكانی زۆر قوڵ لەم ململانێ‌ و كێشە ریشەدارانە تێبگەن و تیمێكی كارامەی بڕیاربەدەست دانوستانەكان بكات نەك.....
2.كورد نابێت لایەنگری لایەك بكات و نەتەوەیەكی تر فەرامۆش بكات و هەموو هێلكەكانی بخاتە یەك سەبەتەوە .
3.كورد لەناوخۆدا یەكهەڵوێست بێت، دەتوانێت لەدەرەوەش دبلۆماسیەتێكی باش بكات، بەپێچەوانەشەوە راستە .
4.چەسپاندنی فیدڕاڵیەتی تەواو لەحوكمڕانی لەعێراقدا بۆ هەرێمی كوردستانیش دەسكەوتە، بە پێچەوانەوە بەهێزبوونی ناوەندو بەكردەوە گۆڕینی بۆ حكومەتێكی مەركەزی، بۆ كورد واتا قڵپ بوونەوەی قەوارەو حكومەتەكەش .
5.لەدەرەوەی هەرێمیش بەهەمان شێوەی ناوخۆ تیمی دانوستاندن یان یەك رەنگە یان دوان ، واتا ئەو هەمەلایەنیەی كە زیاتر 5 لایەنە لەهیچ یەكێك لەپڕۆسەكان دیارنییە .
بەو وتەیەش بەڕێمان مەكەن كە دانوستاندن لەدەسەڵاتی حكومەتدایە وەك دەسەڵاتی جێبەجێكردن. 
چونكە دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم بەشێوەیەكە دەبێت زوو فریای بكەوین تا كار لەكار نەترازاوە .
6.هەرێم ئەو پابەندیە دەستوریانەی لەسەریەتی جێبەجێ‌ی بكات و ئەگەرچی زۆرێك لەوڵاتە فیدڕاڵیەكان بێ‌ كێشە نین، بەڵام هەرێم پابەندیە داراییەكانی ئەوەندە ناشەفافە كە كەس رووی بەرگری لێكردنی نییە . 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار