بۆ ئاخر شەڕە بەناو سیاسیە

بلێسە جەبار فەرمان

3 ساڵ لەمەوپێش



بلێسە جەبار فەرمان

پەرێز ناپاکەکان

پاککردنەوەی پەرێزی خۆتان

بە ناشرینکردنی ھەمووان نابێ

تەنیا مێژوو حوکم لەسەر ھەموومان دەدات.

بەناو سیاسیە ناشرین و بازرگانانی سیاسی و گەندەڵ، دێن و بە بۆچوونی خۆیان گەر بڵێن میللەت رقی لەھەموومانە، ھەموومان گەندەڵین و شۆڕش ھەڵەیەک بوو کردمان بەم دەستەواژانە دەیانەوێ خۆیان لای خەڵک جوان بکەن و پەرێزیان پاک بکەنەوە!!!

شۆڕشی نوێ ھەڵە نەبو ئێوە بوون لاتان دا

ئەمبەرو چەندان ئەو بەرتان کرد.

ئەم سیاسیە ئاخر شەڕانە تەنانەت دانپیدانانەکانیشیان فرۆشتوەو لە بەرانبەر دراو دەست بە درۆ دەکەن.

ئەوە ئێمە نین کە ناشرینین

ئەوە ئێمە نین کە گەندەڵین

ئەوە ئێمە نین کە تاوانبارین

بەناوی ھەموانەوە یا زۆربەمانەوە ئەم قسانە مەکەن.

ئەوە مێژووە حوکمی حەتمی لەسەر ھەموومان دەدات.

گەل زۆر لەوە بە ئاگاترە.

پەرێزتان بە خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارێتی پاک نابێتەوە.

ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار