دادگای فیدراڵی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم بە یاسایی ناو دەبات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دادگای فیدراڵی لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی بەسرە كە شكاتی كردبوو لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم، ئەو دادگایە بڕیاریدا كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم یاساییە. 

پەرلەمانتارێكی عەرەب كە لەسەر پشكی پارێزگای بەسرەیە داوای لەسەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد و داوای كرد دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایبكاتەوە.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری دەركرد كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاساییەو سكاڵای ئەو پەرلەمانتارەی رەتكردەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە هەر ئەو دادگایە رۆژی 15 ی شوباتی ئەمساڵ بڕیاری دەركرد كە یاسای نەوت و غازی هەرێم یاسایی نییەو دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار