جۆبایدن دژی ئەردۆغان بڕیارێكى گرنگ دەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:"سوێد و فینلەندا مەرجەكانی ئەندامبوونیان لە ناتۆ تێدایە"، ئەمەش دژی ئەردۆغانە كە رایگەیاندبوو رازی نابن ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆكانی سوێد و فینلەندا، جۆ بایدن، سەرۆكی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی لە ناتۆ كرد و رایگەیاند: "سوێد و فینلەندا مەرجەكانی ئەندامبوونیان لە ناتۆ تێدایە."
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو "ئه‌گه‌ر فینلەنداو سوید داواکاریه‌کانى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى په‌که‌که جێبه‌جێ نه‌که‌ن، رازى نابین ببنه ئه‌ندام له رێکخراوى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)".
ئه‌ردۆغان وڵاتانى سوید و فینلەندا و هۆڵنداى به‌میوانداریکردنى سه‌رکرده‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) تۆمه‌تبارده‌کات که "له تورکیا له لیستى تیرۆردایه".