پارتیزانێکى یه‌کێتى که به‌رکه‌وته‌ى چه‌کى کیمیاوییه داوا له‌حزبه‌که‌ى ده‌کات به‌هانایه‌وه بچن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
"دووجار چه‌کى کیمیاوى لێیداوم له‌کاتى پێشمه‌رگایه‌تیدا، به‌و هۆیه‌وه له‌ئێران سپڵمیان بۆ ده‌رهێناوه‌و هه‌ناومى گرتووه‌ته‌وه‌و قاچى چه‌پم هه‌شت بۆ 10 سم کونه‌و ده‌بێت رۆژانه ته‌داوى بکه‌م و چاره‌سه‌رم لێره نییه‌و یه‌کێتیش ده‌ڵێن ده‌تده‌ینه لیژنه" ئه‌مه وته‌ى عوسمان عه‌لى پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه که به‌ده‌ست کاریگه‌رییه‌کانى چه‌کى کیمیاوییه‌وه پاش 34 ساڵ ده‌ناڵێنێت.
عوسمان عه‌لى، له‌ساڵى 1985 ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى و گیانفیداییانه به‌رانبه‌ر به رژێمى به‌عس چالاکى ئه‌نجامده‌دات، له‌ساڵى 1987 له‌گوندى زێوێ و له‌ساڵى 1988 له‌نێوان چه‌مى رێزان و گۆپته‌په‌دا چه‌کى کیمیاوى دووجار لێى ده‌دات.
نووسراوه‌کانم لاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و کاک بافڵ و کاک قوباد تاڵه‌بانییه، هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داومه‌ته‌وه
هاوڵاتى، له‌نزیکه‌وه ده‌چێته ماڵى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه که له‌ساڵانى هه‌شتاکاندا چه‌کى کیمیاوى به‌رکه‌وتووه‌و له‌نزیکه‌وه چیرۆکى خۆى بۆ په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى باسکرد.
عوسمان عه‌لى، پێشمه‌رگه‌ى پارتیزان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا چیرۆکى خۆى گێڕایه‌وه‌و وتى:" له 1987 جارێک به‌رکه‌وتم و هاوڕێیه‌کى خۆم هێنایه ده‌ره‌وه له‌سه‌نگه‌رداو بۆ ماوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ى به‌رگه‌ڵو مامه‌وه‌و چاره‌سه‌رمان وه‌رده‌گرت، له‌ساڵى 1988 جارێکى دیکه چه‌کى کیمیاویم به‌رکه‌وت له‌نێوان چه‌مى رێزان و گۆپته‌په‌دا که چه‌ند رۆژێک پێش شاڵاوى ئه‌نفال بوو، عیلاجیان پێداین، به‌ڵام کاریگه‌رى چه‌که‌که زۆر کوشنده بوو".
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که له‌دواى راپه‌ڕینى ساڵى 1991، بۆ ماوه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ى مهاباد ماوه‌ته‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌سفه‌هان کراوه، وتى:" هه‌ر من نه‌بووم که له‌و نه‌خۆشخانه‌یەدا بووم، پێشمه‌رگه‌مان تێدا بوو چاوى له‌ده‌ستداو تێیدا بوو رێژه‌ى کیمیاویه‌که‌ى زۆربه‌ى هه‌ناوى گرتبوویه‌وه‌و خه‌ڵکى بریندارى هه‌ڵه‌بجه‌شى تێدابوو که به‌رکه‌وته‌ى چه‌کى کیمیاوى بوو".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد که‌کاریگه‌رى ئه‌و چه‌که گه‌یشته هه‌ناوى و ساڵى 2008 له‌ئێران سپڵمیان بۆ ده‌رهێناوه‌و وتیان سپڵت رزیوه، وتى:" له‌سه‌ر حسابى گیرفانى خۆم چوومه‌ته ئێران، ئه‌وکاته 100 دۆلار 95 تمه‌نى ئێرانى ده‌کرد".
خانووم نییه‌و وه‌ختى خۆى زه‌ویم وه‌رگرتووه‌و بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌که‌م به‌هۆى چه‌کى کیمیاوییه‌وه فرۆشتوومه، داوا له‌به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌که‌م به‌هانامه‌وه بێن
هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که له‌و کاته‌وه‌ى چه‌کى کیمیاوى لێیداوه له‌سه‌ر حسابى خۆى چه‌ندین جار چووه بۆ ئێران، وتیشى:" قاچێکم هه‌شت بۆ 10سم کونه‌و دکتۆره‌کانى ئێران هه‌ڵیان کۆڵى، ده‌بێت رۆژانه ته‌داوى بکه‌م و پزیشکه‌کانى کوردستان پێم ده‌ڵێن چاره‌سه‌رت لێره نییه‌و ده‌بێت بچیته وڵاتانى ده‌ره‌وه".
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه‌و له‌ڕێگه‌ى کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌وه نووسراوى بۆ بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى ناردووه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامى نووسراوه‌کانى نه‌دراوه‌ته‌وه که هاوکارى بکه‌ن و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنى، وتیشى:" چوومه مه‌کته‌بى سیاسى له‌مانگى ره‌مه‌زانداو کاک شاڵاوى عه‌لى عه‌سکه‌رى و ئاسۆ مامه‌ندم بینى، کاک شاڵاو وتى ده‌تده‌ینه لیژنه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بووه تائێستا".
عوسمان عه‌لى، له‌مه‌کته‌بى سیاسى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌که‌وه سه‌یرى قاچى کراوه، وتى:" کاک شاڵاو عه‌لى عه‌سکه‌رى پێى وتم ده‌توانین بۆ تورکیا‌و ئه‌رده‌ن ره‌وانه‌ت بکه‌ین و بریندارى خۆمان ده‌نێرین، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر چاوه‌ڕێم و هیچیان پێ نه‌وتوومه‌ته‌وه".
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه خاوه‌نى چوار سه‌رخێزانه‌و تائێستا خانووى نییه، وتیشى:" غه‌یرى ئه‌و موچه‌یه‌ى هه‌مه وه‌ک پێشمه‌رگه‌ى دێرین هیچى دیکه‌م نییه، چوار که‌سین، خانووم نییه، وه‌ختى خۆى زه‌ویم وه‌رگرتووه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه‌م فرۆشتوومه، تائێستا داواى یه‌ک دینارێکم له حزب نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه دۆخه‌که‌مه ناچارم و دۆخى مادییم خراپه‌و ناتوانم به‌بێ یارمه‌تى یه‌کێتى بچمه وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ر، چونکه خۆم چوومه ئێران دکتۆره‌که وتى ده‌بێت قاچت ببڕینه‌وه، به‌ڵام له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو وڵاتانى دیکه چاره‌سه‌رى هه‌یه".
عوسمان عه‌لى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که یه‌کێتى پێویسته ئاگاى له‌کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانى خۆى بێت و دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بکات" 18 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه‌و چه‌کى کیمیاویم به‌رکه‌وتووه، حزب ده‌بێت وه‌ڵامى خه‌ڵکى خۆى بداته‌وه".