«یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار لێك نزیكبوونەتەوە»

2 ساڵ لەمەوپێش



سەركۆ جەمال

یەكێتی و پارتی نزیكن لەوەی لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار رێككەوتن ئەنجام بدەن، ئەو پۆستەی بەهۆیەوە یەكێتی و پارتی لێك دورخستەووەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی و نزیك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەلێدوانێكدا هاوڵاتى وت: «لێك نزیكبوونەوە لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار، بەڵام جارێ هیچ شتێك یەكلایی نەبووەتەوەو هێشتا گفتوگۆكان لەسەرەتادان، پێشتر گرێكان لەسەرۆك كۆمارەوە دروستبوو».

سەرچاوە نزیكەكەی بەرهەم ساڵح وتیشی :»یەكێتی بەپارتی وتووە هێشتا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دكتۆر بەرهەمە، بەڵام دەزانین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی رای لەبارەی بەرهەم ساڵح نەگۆڕاوە».

هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە نێچیرڤان بارزانی و بەشێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ ئەوەن پارتی لەگەڵ یەكێتی لەوبارەیەوە رێككەوتن بكەن، چونكە مەوقیفی یەكێتی لەوبارەیەوە قورسەو ناتوانن دەستبەرداری بەرهەم ساڵح ببن.

هاوكات سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتى، لەبارەی سەردانەكەی بۆ سلێمانی زانیاری ئاشكرا كردو بەهاوڵاتى وت:»بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی كردووە بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت كاندیدی سەرۆك كۆمار مەجالی تێدایە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی باسی ئەوەی كردووە رەنگە دۆستەكانمان (یوئێن، ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا، رازی نەبن هەڵبژاردن زۆر دوابخرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار